بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیامبەری ڕووسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیامبەری ڕووسی
وڵاتئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
وڵاتی بنەڕەتئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
زمانزمانی ڕووسی
بەرگی گۆڤارەکە، ژمارە ٣٣

پەیامبەری ڕووسی یان پەیکی ڕووسی ( بە ڕووسی: Ру́сский ве́стник، ڕووسکی ڤێستنیک) سەرناوی سێ گۆڤاری بەنرخی ڕووسیا بووە لە سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم. لە ساڵی ١٩٩١ەوە بڵاوکراوەیەکی ھەفتانەی نوێ لە مۆسکۆ لەژێر ناوی پەیامبەری ڕووسیدا دەرکەوتووە، سەرنووسەرەکە لە ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠١٣ لەلایەن ئەلێکسی سینین سەرۆکایەتی دەکرا، و سەرنووسەری ئێستای ئۆلێگ پلاتۆنۆڤە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە. چەند ڕۆمانێکی ڕووسی لە وەشانی وێژەیی گۆڤارەکە بە شێوەی زنجیرە بڵاوکراونەتەوە لەوانەش و برایانی کارامازۆڤ کە لەنووسینی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکین.[١][٢]

قۆناغی یەکەم و دووەم

[دەستکاری]

یەکەم قۆناغی بڵاوکردنەوەی «پەیامبەری ڕووسی» دەکەوێتە نێوان ساڵانی ١٨٠٨–١٨٢٠، و ١٨٢٤. گۆڤارە مانگانەکە کە گوازرایەوە بۆ مۆسکۆ، لەلایەن نووسەر سێرگی گلینکاوە سەرنووسەریی بۆ دەکرا. لەلایەن وەزیر و یاریدەدەری ژەنەڕاڵ کاونت فیۆدۆر ڕۆستۆپچین سپۆنسەر دەکرا و ئاڕاستەکەی وەک پاشایەتیخوازی نیشتمانپەروەر پۆلێن دەکرا.

قۆناغی دووەمی بڵاوکردنەوەی دەکەوێتە نێوان ساڵانی ١٨٤١–١٨٤٤ و لە سەنت پیتەرزبورگ دەرچوو. لە کاتی دروستکردنیدا، بڵاوکەرەوە، سەرنووسەر، ڕۆژنامەنووس و پڕوپاگەندەکار نیکۆلای گرێتش و نووسەر، شانۆنامەنووس، ڕۆژنامەنووس و مێژوونووس نیکۆلای پۆلیڤۆی بەشدار بوون. فەرمانبەرێکی تر مێژوونووس ئیڤان سنیگیریۆڤ بوو.

قۆناغی سێیەم

[دەستکاری]

سێیەم قۆناغی بڵاوکردنەوەی «پەیامبەری ڕووسی» دەکەوێتە نێوان ساڵانی ١٨٥٦–١٨٨٧، لە مۆسکۆ دەرچوو، و ١٨٨٧–١٩٠٦، لە سەنت پیتەرزبورگ دەرچوو. بە پێچەوانەی پێشینەکانی، گۆڤارەکە چیتر تەنھا بە وتارە مێژوویی و سەربازییەکان، و ھەروەھا بابەتە گشتییە ڕامیارییەکان سنووردار نەبوو، بەڵکو وەک گۆڤارێکی وێژەیی خۆی دەبینی و بە خێرایی بوو بە یەکێک لە کاریگەرترین گۆڤارەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٩ لە ڕووسیا.

گۆڤارەکە لە ساڵی ١٨٥٦ لەلایەن گرووپێک لە نووسەران و زانایانی لیبراڵەوە دامەزرا، کە لە نێوانیاندا وەک سەرنووسەر میخایل کاتکۆڤ، و ھەروەھا پرۆفیسۆری زانکۆی مۆسکۆ پیۆتر کودریاڤتسێڤ ھەبوون.

لە ساڵی ١٨٨٧ لەلایەن کاونت فریدریش ڤۆن بێرگ کڕدرا و گوازرایەوە بۆ سەنت پیتەرزبورگ، بەڵام دواتر بەھۆی کەمیی داراییەوە دەستی لە گۆڤارەکە کێشا، و لە کۆتاییدا گۆڤارەکە داخرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Fyodor Dostoevsky، ماڵپەڕی saint-petersburg، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. https://web.archive.org/web/20190418000209/http://www.treccani.it/enciclopedia/russkij-vestnik/

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]