پەشێویی دڵەڕاوکێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەشێویی دڵەڕاوکێ
لقیcognitive disorder، نەخۆشی
لێکۆڵینەوە لەلایەندەروونپزیشکی
Health specialtyدەروونپزیشکی، clinical psychology
چارەسەرچارەسەری دەروونی
Handled, mitigated, or managed bycognitive behavioral therapy
ICD-9-CM300.09
ناسنامەی زاراوەی NCIC2878

پەشێویی دڵەڕاوکێ پۆلێکە لە پەشێوی دەروونی کە بە ھەستکردن بە دڵەڕاوکێ و ترس تایبەتمەندن،[١] کە دڵەڕاوکێ پێشبینی ڕووداوەکانی داھاتووە، ترسیش کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئێستا.[١] ئەم ھەستانە دەبنە ھۆی دەرکەوتنی نیشانە جەستەییەکان، وەک خێرابوونی دڵ و لەرزین.[١] چەندین جۆری پەشێوی دڵەڕاوکێ ھەیە، لەوانە پەشێوی دڵەڕاوکێی گشتگیر ، فۆبیا، پەشێوی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی و پەشێوی ترس. ھەریەکێک لەو پەشێویانەی سەرەوە نیشانەی تایبەتی خۆیان ھەیە، بەڵام ھەموویان نیشانەکانی دڵەڕاوکێیان ھاوبەشە.پەشێوی دڵەڕاوکێ دەتوانێت بۆماوەیی بێت بەڵام دەتوانێت ببێتە ھۆی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان لەوانە کحول و کافاین. ئەم پەشێوییانە بەزۆری ھاوڕێی نەخۆشیەکانی ترن وەکو پەشێوی خەمۆکی و نەخۆشی دوو جەمسەری جگە لە پەشێوی تر لە کەسایەتیدا وەک پەشێوی خواردن.

چەمکی دڵەڕاوکێ چوار چەمک لە تاقیکردنەوەکان لەخۆدەگرێت کە ڕەنگە مرۆڤ پێیدا تێپەڕێت، کە بریتین لە دڵەڕاوکێی دەروونی، گرژی جەستەیی، نیشانە جەستەییەکان و دڵەڕاوکێی جیابوونەوەیی. ئەو ھەستانەی لە نەخۆشییەکانی دڵەڕاوکێدا دەبینرێن، لە دەمارگیرییەکی سووکەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە کۆمەڵێک ترس و دڵەڕاوکێ.[٢][٣]

پەشێوی دڵەڕاوکێ بەھۆی تێکەڵەیەک لە ھۆکارە بۆماوەییەکان و ھۆکارە ژینگەییەکانەوە دروست دەبێت. ھۆکارەکان بریتین لە دەستدرێژیکردنە سەر لە منداڵی، مێژووی پەشێوی دەروونی لە خێزاندا و ھەژاری. زۆرجار پەشێوی دڵەڕاوکێ لەگەڵ پەشێوییە دەروونییەکانی دیکەدا ڕوودەدەن، بەتایبەتی پەشێوی خەمۆکی توند، پەشێوی کەسایەتی و پەشێوی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان. نیشانەکان دەبێت لایەنیکەم بۆ ماوەی ٦ مانگ بوونیان ھەبێت بۆ دەستنیشانکردنی دڵەڕاوکێ، و لەوانەیە زیاتر بێت لەوەی چاوەڕوان دەکرێت وەک کاردانەوەیەک بۆ ڕووداوێک، و کەمکردنەوەی کاری تاک. کێشەکانی تر کە ڕەنگە ببێتە ھۆی نیشانەی ھاوشێوە بریتین لە چالاکبوونی زۆری ڕژێنی غوددەی دەرەقی، نەخۆشییەکانی دڵ، کافاین، کحول، یان حەشیش و کشانەوە لە ھەندێک دەرماندا.

بەبێ چارەسەر، پەشێوی دڵەڕاوکێ زیاتر دەمێنێتەوە. ڕەنگە چارەسەرکردن بریتی بێت لە گۆڕینی شێوازی ژیان، ڕاوێژکاری و دەرمان. بەزۆری ڕاوێژکاری جۆرێکە لە چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی. دەرمانەکانی وەک دژە خەمۆکی، بەنزۆدیازیپین، یان بێتا بلۆکەرەکان لەوانەیە نیشانەکان باشتر بکەن.

یەکێک لە چارەسەرە باوەکان بۆ نەخۆشییەکانی دڵەڕاوکێ بریتییە لە گۆڕینی شێوازی ژیان وەک گوتمان و لە ڕێگەی چارەسەری دەروونییەوە. دەتوانرێت دەرمانی تایبەتی پزیشکی پسپۆڕ بەکاربھێنرێت، لە ئەگەری ئەوەی ڕێگا سەرەتاییەکان کاریگەر نەبن.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Diagnostic and Statistical Manual of Mental DisordersAmerican Psychiatric Associati (الخامسة ed.). Arlington: American Psychiatric Publishing. 2013. pp. 189–195. ISBN 978-0890425558.
  2. ^ http://books.google.com/books?id=ikTJViYMPIEC&lpg=PP1&dq=Psychiatric%20drugs,%20Healey&pg=PA135#v=onepage&q&f=falsePsychiatric
  3. ^ https://web.archive.org/web/20170110161052/https://books.google.com/books?id=6qdoQgAACAAJ
  4. ^ Patel، G؛ Fancher, TL (3 ديسمبر 2013). "In the clinic. Generalized anxiety disorder". Annals of internal medicine. بەش. 159 ع. 11: ITC6-1, ITC6-2, ITC6-3, ITC6-4, ITC6-5, ITC6-6, ITC6-7, ITC6-8, ITC6-9, ITC6-10, ITC6-11, quiz ITC6-12. DOI:10.7326/0003-4819-159-11-201312030-01006. PMID:24297210.