پەشێویی دووجەمسەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئاڵۆزیی دووجەمسەریەوە ڕەوانە کراوە)
پەشێویی دووجەمسەری
لقیmood disorder
Health specialtyدەروونپزیشکی، clinical psychology
چارەسەرچارەسەری دەروونی
ICD-9-CM296.40، 296.60، 296.80
ICPC 2 IDP73
ناسنامەی زاراوەی NCIC34423، C34424، C34805
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://psychology.stackexchange.com/tags/bipolar-disorder

پەشێویی دووجەمسەری یان خەمۆکی مانیک (بە ئینگلیزی: Trastorno bipolar) نەخۆشییەکی دەروونییە کە دەبێتە ھۆی تووشبوون بە خەمۆکی و ھەندێک جار خۆشحاڵی نائاسایی. ئەم دۆخە خۆشحاڵییە کە بە مێینیا یان مێینیای سووک ناسراون، گرنگن لە دەستنیشانکردنی دۆخەکەدا، بەپێی توندییان یان ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشی دەروونئاڵۆزی دیار بن. دۆخەکانی خۆشحاڵی نائاسایی جیاوازە لەگەڵ ھەستکردن بە خۆشحاڵی لە بارودۆخی ئاساییدا. ھەروەھا ڕەنگە کەسێک ھەندێک جار ببێتە ھۆی ئەنجامدانی کارێکی بێباکانە یان نابەرپرسیارانە. پێویستی خەوتن لەکاتی دۆخەکانی مێینیادا کەم دەبێتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی لەکاتی تووشبوون بە خەمۆکیدا تووشی دەبن، لەوانەیە نیشانەکانی وەک گریان و تێڕوانینێکی تاریک بۆ ژیان و دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوە لەگەڵ کەسانی دیکە دەربکەون. مەترسی خۆکوشتن لە نەخۆشانی نەخۆشی دوو جەمسەری زیاتر لە ٦٪ بەرز دەمێنێتەوە و لە ھەمان کاتدا دۆخەکانی زیانگەیاندن بە خوود ئەگەری ھەیە لە نزیکەی ٣٠٪ بۆ ٤٠٪ی باروودۆخەکاندا ڕووبدات. ھەروەھا نەخۆشییە دەروونییەکانی دیکە وەک پەشێویی دڵەڕاوکێ یان پەشێویی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان دەتوانن پەیوەندییان بە نەخۆشی دوو جەمسەرییەوە ھەبێت.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Anderson IM، Haddad PM، Scott J (27 دیسمبر 2012). "Bipolar disorder". BMJ (Clinical research ed.). بەش. 345: e8508. DOI:10.1136/bmj.e8508. PMID:23271744.
  2. ^ American Psychiatry Association (2013). Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders (ط. 5th). Arlington: American Psychiatric Publishing. ل. 123–154. ISBN:978-0-89042-555-8.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20170731230148/https://www.fda.gov/ohrms/dockets/ac/00/slides/3590s1c/tsld002.htm