پەشتوونوالی
ڕواڵەت
![پەشتوونوالی](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/00/Afghan_provincial_governors_front_row.jpg/220px-Afghan_provincial_governors_front_row.jpg)
پەشتوونوالی یان پەختوونوالی (بە پەشتۆ: پښتونولي) ڕێساکانی ژیانی نەریتی و شێوازی ژیانی گەلی پەشتوونەکانە، کە پێی دەژین.[١] پەشتوونوالی تەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە و هیچ کام لە یاسا ڕەسەنەکانی هەرگیز گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە.[٢][٣][٤]
پاشخان
[دەستکاری]هۆزە پەشتوونەکان کە زۆرجار وەک گەلی جەنگاوەری توند وەسف دەکرێن، لانیکەم لە هەزارەی یەکەمی پێش زایینەوە لە ناوچەی پەشتوونستان (ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و باکووری ڕۆژئاوای پاکستان) نیشتەجێ بوون. لەو ماوەیەدا بەشێکی زۆری خاکە شاخاوییەکانیان لە دەرەوەی دەسەڵات یان کۆنترۆڵی حکومەت ماوەتەوە. خۆڕاگری پەشتوونەکان لە بەرامبەر دەسەڵاتی دەرەوە و ئەو زەوییانەی تێیدا نیشتەجێن، هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەرگیز یاساکانی پەشتوونوالی نەگۆڕدراون.[٥][٦][٧]
ڕێساکان
[دەستکاری]- میوانداری (مېلمستيا) – نیشاندانی میوانداری و ڕێزگرتنی قووڵ بۆ هەموو سەردانکەران، بەبێ گوێدانە ڕەگەز، ئایین، پەیوەندی نەتەوەیی یان باری ئابووری و ئەنجامدانی ئەو کارە بەبێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ چاکەیەک لە بەرامبەردا بکرێت. پشتونەکان هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی میوانداری خۆیان نیشان بدەن.[٨][٩][١٠]
- پەنابەری (ننواتې) – هەر کەسێک لە مەترسیدا بێتە لای پشتونێک بۆ سەلامەتی، دەبێت سەلامەتی پێبدرێت. مرۆڤەکان پارێزراون؛ تەنانەت ئەوانەی لە یاسا ڕادەکەن، دەبێت پەنایان پێبدرێت تا دۆخەکە ڕوون دەبێتەوە. نموونەیەکی دیار ئەو کاتەیە کە مەلا عومەر ڕەتیکردەوە ئوسامە بن لادن ڕادەستی ئەمریکا بکاتەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر وا بکات یاسای پەنابەری پشتونەکان پێشێل دەکات. دواتر ئەمریکا ئەفغانستانی داگیرکرد.[٨][١١]
- دادپەروەری و تۆڵەسەندنەوە (نياو او بدل) – بۆ گەڕان بەدوای دادپەروەری و تۆڵەسەندنەوە لە ستەمکار. هەر شتێک لە کوشتن تا سوکایەتی زارەکی بە کارێکی هەڵە دادەنرێت. لە هەندێک حاڵەتدا ستەمکار دەتوانێت پارە پێشکەش بکات بۆ ئەوەی سزا نەدرێت.[٨]
- ئازایەتی (توره) - پشتون دەبێت بەرگری لە خاک و ماڵ و ماڵ و خێزان و ئایین و میوانەکانی بکات لە هەر هەڕەشەیەک. ئەگەر پەشتونێک ئەم یاسایە پەیڕەو نەکات سزا دەدرێن.[٨]
- دڵسۆزی (وفاء) - پشتون قەرزاری دڵسۆزی بۆ هۆز و خێزان و دۆست و ئایین و نەتەوەکەیە.[١٢]
- میهرەبانی (ښېګړه) - پێویستە پشتونەکان هەمیشە بە میهرەبانی مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا بکەن.[١٢]
- ناوبژیوانی (جرګه) - ناکۆکیەکان لە ڕێگەی کۆبوونەوەکانەوە چارەسەر دەکرێن کە تێیدا باس لە چارەسەرەکان دەکەن.[١٢]
- ئیمان (ګروه) - پێویستە پەشتون باوەڕ بە ئیسلام و دەسەڵاتی خوای گەورە بکات.[٨]
- ڕێزگرتن (پت) و شانازی (وياړ) - شانازی پشتونێک، لە کۆمەڵگادا گرنگییەکی زۆری هەیە و دەبێت بپارێزرێت. پشتونەکان دەبێت ڕێز لە خۆیان و ئەوانی تر بگرن بۆ ئەوەی بتوانن ئەو کارە بکەن، بەتایبەت ئەوانەی نایانناسن. ڕێزگرتن لە ماڵەوە دەست پێدەکات، لەنێو ئەندامانی خێزان و خزم.[٨]
- شەرەفی ژنان (ناموس) - پیاوی پشتون دەبێت بەرگری لە شەرەفی ژنان بکات، بەتایبەتی ژنانی پەشتون، و دەبێت لە زیانی زارەکی و جەستەیی بیانپارێزێت. کوشتنی ژن لە یاساکانی پشتون قەدەغەیە.[٨][١٣]
- شەرەف (ننګ) - پشتونێک دەبێت بەرگری لە خەڵکی لاواز و بێدەسەڵات بکات.[١٤]
- سوارچاکی (مېړانه) - پشتون دەبێت بوێری و ڕەفتاری پیاوی پێگەیشتوو نیشان بدات.[١٥]
- وڵات (هېواد) - پشتونێک پابەندە بە پاراستنی خاکی پشتونەکان. پەشتونێک کە خاکی پەشتونەکان نەپارێزێت، ئیتر بە پەشتون نازانرێت.[١٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Banting، Erinn (٢٠٠٣). Afghanistan the People. Crabtree Publishing Company. لاپەڕە ١٤. ژپنک ٠-٧٧٨٧-٩٣٣٥-٤. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
Erinn Banting.
- ^ «Archived copy» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٨ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) - ^ Singh، Ms Priya؛ Chatterjee، Ms Suchandana؛ Sengupta، Ms Anita (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). Beyond Strategies: Cultural Dynamics in Asian Connections: Cultural Dynamics in Asian Connections. ژپنک ٩٧٨٩٣٨٥٧١٤٥٣٥.
- ^ Rzehak، Lutz (2011). Doing Pashto: Pashtunwali also known as Afghaniyat as the Ideal of Honourable Behaviour and Tribal Life Among the Pashtuns (بە ئینگلیزی). Afghanistan Analysts Network.
- ^ Nath، Samir (٢٠٠٢). Dictionary of Vedanta. Sarup & Sons. لاپەڕە ٢٧٣. ژپنک ٨١-٧٨٩٠-٠٥٦-٤. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «The History of Herodotus Chapter 7». لەلایەن George Rawlinson وەرگێڕدراوە. The History Files. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Houtsma، Martijn Theodoor (١٩٨٧). E.J. Brill's first encyclopaedia of Islam, 1913-1936. Vol. ٢. BRILL. لاپەڕە ١٥٠. ژپنک ٩٠-٠٤-٠٨٢٦٥-٤. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ Banting، Erinn (٢٠٠٣). Afghanistan the People. Crabtree Publishing Company. لاپەڕە ١٤. ژپنک ٠-٧٧٨٧-٩٣٣٥-٤. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
Erinn Banting.
- ^ Schultheis، Rob (٢٠٠٨). Hunting Bin Laden: How Al-Qaeda Is Winning the War on Terror. New York: Skyhorse. لاپەڕە ١٤. ژپنک ٩٧٨-١-٦٠٢٣٩-٢٤٤-١.
- ^ Hussain، Rizwan (٢٠٠٥). Pakistan and the Emergence of Islamic Militancy in Afghanistan. Aldershot: Ashgate. لاپەڕە ٢٢١. ژپنک ٠-٧٥٤٦-٤٤٣٤-٠.
- ^ Analyst، Peter Bergen, CNN National Security (٢٩ی تەممووزی ٢٠١٥). «The enigmatic Mullah Omar and his legacy». CNN. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|یەکەم=
has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ ئ ا ب Junaid، Muhammad (March–June 2011). «Poetics of Identity: On Entrepreneurial Selves of Afghan Migrants in Pakistan». Tamara: Journal for Critical Organization Inquiry. ٩ (1–2): ٤٤ – لەڕێگەی Research Gate.
- ^ Yousafzai,McCormick، Malala, Patrick (١٩ی ئابی ٢٠١٤). I am Malala. ژپنک ٩٧٨١٧٨٠٦٢٢١٧٠.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ Yousafzai، Malala (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). I am Malala. ژپنک ٩٧٨١٤٧٤٦٠٠٢٩٣.
- ^ Naz، Arab؛ Khan، Waseem؛ Daraz، Umar؛ Hussain، Mohammad؛ Chaudhry، Hafeez-ur-Rehamn (١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «International Journal of Sociology and Anthropology». SSRN ٢٠٨٣٠٢٢.
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی); نرخی|ssrn=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ H. Cathell، Major John. «Human Geography in the Afghanistan - Pakistan Region: Undermining the Taliban Using Traditional Pashtun Social Structures» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٨ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.