پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە ئیسپانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیھانی کۆڤید-١٩ لە ئیساپنیا بەشێکە لە پەتای جیھانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ساڵی ٢٠١٩ کە ھۆکارەکەی ڤایرۆسی سەختی کۆرۆنای ٢ (SARS-CoV-2) کۆئەندامی ھەناسەیە. لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ یەکەمین جار بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئیسپانیا پشتڕاستکرایەوە کاتێک پشکنینی گەشتیارێکی ئەڵمانی بۆ ڤایرۆسی (SARS-CoV-2) ئەرێنی دەرچوو لە ناوچەی (لا گومێرا – دوورگەکانی کەناری). ھەڵسەنگاندنی بۆماوەیی (جێنێتیک) پیشانی داوە کە بەلایەنی کەمەوە ١٥ ڕەگەز یان جۆری ڤایرۆسەکە چۆتە ناو وڵاتی ئیسپانیا و لە ناوەڕاستی مانگی شوباتەوە گواستنەوەی ناو کۆمەڵگە بوونی ھەبووە. لە ١ی ئازاردا، لە ھەر ٥٠ پارێزگاکەی ئیسپانیا تووشبووی پشتڕاستبۆوە بوونیان ھەبوو.[١][٢]

لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاردا قەدەغەکردنی ھاتوچۆی سەرتاسەری جێبەجێکرا.[٣] لە ٢٩ی ئازاردا ڕاگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە کە لە ڕۆژی دواترەوە فەرمان دراوە بە ھەموو کارمەندانی نا پێویست لە ماڵەوە بمێنەوە بۆ ١٤ ڕۆژی داھاتوو. لە کۆتایییەکانی مانگی ئازاردا، شاری مەدرید زۆرترین باری گیان لە دەستدان و تووشبووی وڵاتەکەی ھەبوو. کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی خانەی بە ساڵاچوان ڕووبەڕووی ژمارەیەکی بەرزی تووشبوون بوونەوە. لە ٢٥ی ئازاردا کۆی ژمارەی گیانلەدەستدانی ئیسپانیا ژمارەی گیانلەدەستدانی چینی تێپەڕان و تەنھا وڵاتی ئیتاڵیا خاوەنی ژمارەیەکی بەرزتر بوو. لە ٢ی نیسان دا، تەنھا لە ٢٤ کاتژمێردا ٩٥٠ کەس گیانیانلەدەستدا بەھۆی ڤایرۆسەکەوە کە لەو کاتەدا بە بەراورد بە تەواوی وڵاتانای جیھان بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدان بوو لەماوەی یەک ڕۆژدا. لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ دا، بۆ یەکەمین جار ژمارەی گیانلەدەستدانی ڕاگەیەندراو لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە خوار ١٠٠ کەس بوو وە یەکەمین جار بوو ژمارەکە ئەوەنە دابەزێت.[٤]

لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دا ٢٤٣٫٩٢٨ کەس تووشبووی پشتڕاستکراو بوون وە ٢٧٫١٣٦ باری گیانلەدەستدان بوونی ھەبوو بەڵام ژمارەی تووشبووان بە زیاتر دادەنرا چونکە پشکنین نەکرابوو بۆ چەندین کەسی خاوەن نیشانەی کەم یان بێ نیشانە. لە ٤ی حوزەیران دا ئەنجامی دووەم شەپۆلی لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی ئیسپانی دەربارەی نەخۆشی بڵابۆوەی ناو پلازمای خوێنی دانیشتوانی سەرتاسەری وڵات پیشانی دەدا ڕێژەی دانیشتووان کە دەکرێت تووشبووبن بە ڤایرۆسەکە لە کاتی پەتا جیھانییەکە نزیکەی ٥٫٢٪ و دەکاتە نزیکەی ٢ میلیۆن کەس کە ژمارەکە ١٠ ھێندە زیاتر بوو لە ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوەی ئەو کاتە. بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەیەی حکومەتی ئیسپانیا کە لەسەر نموونەی زیاتر لە ٦٣ ھەزار کەس ئەنجامدرابوو، مەدرید و چەند ناوچەیەکی دی (کاستێڵا- لا مانکا و کاستێلا لیۆن) خاوەنی زۆرترین تووشبوو دەبن و ڕێژەی تووشبوون زیاد لە ١٠٪ دەبێت. وە ھەروەھا باوەڕ وایە ژمارەی بارەکانی گیانلەدەستدان بە کەم خەملێنراوە بەھۆی نەبوون یان دواکەوتنی پشکنین و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان.[٥]

بارەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ لە ئیسپانیا[دەستکاری]

ڕێکەوت ژمارەی تووشبوو ژمارەی گیانلەدەستدان
٣٠ / ٥ / ٢٠٢٠ (٠٫٠٧٪ +) ٢٨٦٫٥٠٩ (٠٫٠١٪ +) ٢٧٫١٢٧
٣١ / ٥ / ٢٠٢٠ (٠٫٠٧٪ +) ٢٨٦٫٧١٨ (=) ٢٧٫١٢٧
١ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٠٪ +) ٢٨٧٫٠١٢ (=) ٢٧٫١٢٧
٢ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٤٪ +) ٢٨٧٫٤٠٦ (=) ٢٧٫١٢٨
٣ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٢٪ +) ٢٨٧٫٧٤٠ (٠٫٠٢٪ +) ٢٧٫١٣٣
٤ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١١٪ +) ٢٨٨٫٠٥٨ (=) ٢٧٫١٣٤
٥ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٢٪ +) ٢٨٨٫٣٩٠ (=) ٢٧٫١٣٥
٦ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫٠٨٪ +) ٢٨٨٫٦٣٠ (=) ٢٧٫١٣٦
٧ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫٠٦٪ +) ٢٨٨٫٧٩٧ (=) ٢٧٫١٣٦
٨ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫٠٩٪ +) ٢٨٩٫٠٤٦ (=) ٢٧٫١٣٦
٩ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١١٪ +) ٢٨٩٫٣٦٠ (=) ٢٧٫١٣٦
١٠ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٥٪ +) ٢٨٩٫٧٨٧ (=) ٢٧٫١٣٦
١١ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٧٪ +) ٢٩٠٫٢٨٩ (=) ٢٧٫١٣٦
١٢ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١٤٪ +) ٢٩٠٫٦٨٥ (=) ٢٧٫١٣٦
١٣ / ٦ / ٢٠٢٠ (٠٫١١٪ +) ٢٩١٫٠٠٨ (=) ٢٧٫١٣٦

بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەناوخۆی کۆمەڵگەدا (٢٦ی شوبات – ١٢ی ئازار)[دەستکاری]

لە ٢٦ی شوبات دا، یەکەمین باری تووشبوون لە ناوخۆی کۆمەڵگەی ئیسپانی دا لە شاری (سێڤیلیا - ئیشبیلیە) پشتڕاستکرایەوە. لە ڕۆژی دواتردا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا، کاستێل لیۆن و ڤالانسیا ٨ تووشبووی بە سەرچاوە ئیتاڵی و یەک باری تووشبووی بە سەرچاوە ئێرانیان ڕاگەیاند. لە ٢٨ی شوبات دا، نۆ کەسی دیکە لە ئەندەلوسیا تووشبوون و پێنجەمین باری تووشبوونیش لە مەدرید پشتڕاستکرایەوە. لە ٢٩ی شوبات دا، ھەردوو ناوچەی ئەستۆریاس و ناڤارێ یەکەمین تووشبووی خۆیان ڕاگەیاند. لە ١ی ئازاردا، تووشبوونی دوو پزیشک پشتڕاست کرایەوە لە ناوچەی ئەندەلوسیا و کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان لە ئەندەلوسیا گەیشتە ١٢ کەس.[٦][٧]

باری ئاگاداری (١٣–١٧ی ئازار)[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١٣ی ئازاردا، سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ئیسپانیا (پێدرۆ سانشز) ھەستا بە ڕاگەیاندنی «باری ئاگاداری» لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ و لە ڕۆژی دواتردا باری ئاگادارییکە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە دوابەدوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران. سەرۆکی «دەستەی بیستەران – دادگای باڵای ئیسپانیا» ھەستا بە ھەڵپەساردنی ھەموو کار و فەرمانە ئاسایییەکانی دادگا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ و تەنھا ئەنجامدانی کارە بەپەلە و لەناکاوەکان. ھەروەھا ھەموو چالاکییە دادوەرییەکان لە ناوچەکانی (مەدرید، ھەرێمی باسک، ئیگوالادا و ھارۆ) ھەڵپەسێردران لەلایەن فەرمانی (ئەنجومەنی گشتی دادوەری)ەوە. جێگری سەرۆکی کاستیل و لیۆن (فرانسیسکۆ ئیگیا) ڕایگەیاند کە لەدوای گفتووگۆکردن لەگەڵ بەرێوبەرایەتی ھەرێم دا ھەموو چالاکی و بۆنەکانی «ھەفتەی پیرۆز» ی ھەرێمەکە ھەڵپەسێردراون. ھەموو پارێزگاکانی وڵاتی ئیسپانیا بە لایەنی کەمەوە خاوەنی یەک باری تووشبوو بوون و تەنھا شاری خاوەن ئۆتۆنۆمی (سبتا) و دوورگەکانی ئێل ھیێرۆ و فۆرمێنتێرا خاوەنی ھیچ بارێکی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە نەبوون. کەتەلۆنیا ١٩٠ تووشبووی نوێی ڕاگەیاند کە لەو کاتەدا زۆرترین ژمارەی تووشبووبوو لە ڕۆژێک دا.[٨][٩]

لە ١٥ی ئازاردا، بەھۆی ڕاگەیاندنی "باری ئاگاداری)ەوە قەدەغەکردنی سەرتاسەری کاریگەریی خۆی دەست پێ دەکات. تەواوی دانیشتوان فەرمانیان پێکراوە لە ماڵەکانی خۆیان بمێنەوە تەنھا ڕێگەپێدراون بۆ کڕینی خۆراک و دەرمانی پزیشکی یان بوونی بارێکی لەناکاو. داخستنی شارەکان و قەدەغەکردنی ھاتووچۆ داخستنی کاتیی دوکان و کارە نا سەرەکییەکانشی لەخۆدەگرت وەک مەیخانە، چێشتخانە، قاوەخانە، سینەما و کارە بازرگانییەکان و بەھەمان شێوە ڕاگەیاندنی لەئەستۆگرتنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە تایبەتییەکان لەلایەن حکومەتەوە ئەگەر پێویست بکات. ئەم ڕاگەیاندنەی حوکمەت دوابەدوای بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تووشبووە پشتڕاستکراوەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ ھات لە ئیسپانیا کە لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ دا ڕێژەی زیادبوونی تووشبوان لە ٦٦٪ بوو کە لە ٣١٤٦ تووشبووەوە بۆ ٥٢٣٢ کەس زیادکردبوو. بە پێی سەرۆک وەزیران (پێدرۆ سانشز) ئەم "بڕیارە ناوازە و نائاسایییە" زۆر پێویستە بۆ ئیسپانیا کە دووچاری قەیرانکی تەندروستی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بۆتەوە. بۆ یەکەمین جار لە مێژووەکەی دا "بۆنەی نیسانی ئیشبیلیە" بۆ مانگی ئەیلوول دواخرا.[١٠]

ھەڵگرتنی ھەندێک لە ڕێکارەکانی قەدەغەکردن (١٣ی نیسان – ١ی ئایار)[دەستکاری]

لە ١٣ی نیسان دا، حکومەت ڕێگەی دا ھەندێک لە کارمەندی بوارە نا پێویستییەکان (وەک: بواری بیناسازی و پیشەسازی) کە ناتوانن لە دوورەوە کار بکەن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و ھەروەھا دابەشکردنی میلۆنەھا دەمامکی دەم و لووت لە ناوەندەکانی گواستنەوەی گشتی. لە ٢١ی نیسان دا، حکومەت ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی ٢٦–٢٧ نیسان دا منداڵانی خوار تەمەن ١٤ ساڵ دەتوانن برۆنە دەرەوە بۆ پیاسە و گەشتی کورت خایەن لەگەڵ بەخێوکەرەنیان یان لەگەڵ کەسانی پێگەیشتووی ناو ھەمان خێزان. وە لە ٢٣ی نیسان دا، «باری ئاگاداری» تا ٩ی ئایار درێژکرایەوە و پێشبینی درێژکردنەوەی ڕێکارەکانی تریش دەکرا.[١١][١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sanidad confirma en La Gomera el primer caso de coronavirus en España". El Pais (بە ئیسپانی). 31 January 2020. Archived from the original on 31 January 2020. Retrieved 31 January 2020.
  2. ^ Ansede, Manuel (22 April 2020). "El análisis genético sugiere que el coronavirus ya circulaba por España a mediados de febrero". EL PAÍS (بە ئیسپانی). Retrieved 23 April 2020.
  3. ^ "Estado de alarma por crisis sanitaria COVID-19—Atención e informacion—Punto de Acceso General". administracion.gob.es.
  4. ^ "Por qué nadie celebra el primer día sin muertos por coronavirus en España". El Español (بە ئیسپانی). 2 June 2020. Retrieved 22 June 2020.
  5. ^ "Coronavirus latest: Britain's Prince Charles tests positive for Covid-19". South China Morning Post. 25 March 2020. Retrieved 25 March 2020. 'Spain's coronavirus death toll overtook that of China on Wednesday, rising to 3,434 after 738 people died over the past 24 hours,' the government said.
  6. ^ Lau H, Khosrawipour V, Kocbach P, Mikolajczyk A, Ichii H, Schubert J, et al. (March 2020). "Internationally lost COVID-19 cases". Journal of Microbiology, Immunology, and Infection = Wei Mian Yu Gan Ran Za Zhi. doi:10.1016/j.jmii.2020.03.013. PMC 7102572. PMID 32205091.
  7. ^ Linde, Oriol Güell, Elena Sevillano, Pablo (2020-03-18). "Lack of testing hampering Spain's efforts to slow coronavirus outbreak". EL PAÍS (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-31.
  8. ^ "El 5% de la población española ha superado el Covid-19". Europa Press (بە ئیسپانی). 13 May 2020. Retrieved 13 May 2020.
  9. ^ "Estudio de seroprevalencia: sólo el 5% de los españoles tiene anticuerpos frente al coronavirus". El Mundo (بە ئیسپانی). 13 May 2020. Retrieved 13 May 2020.
  10. ^ "Afloran 12.000 nuevas muertes en los registros civiles: el exceso en la crisis del coronavirus se eleva hasta los 43.000 muertos". El País (بە ئیسپانی). 3 June 2020. Retrieved 4 June 2020.
  11. ^ Elsevier. "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 15 March 2020.
  12. ^ Reynolds, Matt (4 March 2020). "What is coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?". Wired UK. ISSN 1357-0978. Archived from the original on 5 March 2020. Retrieved 5 March 2020.