پێوەرەکانی ئاشتی جیھانیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی جیھانی پێوەرەکانی ئاشتی جیھانیی ٢٠١٨. وڵاتانی سەوزتر بە ئاشتیتر ھەڵسەنگێندراون، وڵاتانی سوورتر بە کەمترین ڕێژەی ئاشتی ھەڵسەنگێندراون

پێوەرەکانی ئاشتی جیھانیی (بە ئینگلیزی: Global Peace Index، بە کورتی: GPI) ھەوڵێکە بۆ پێوانەکردنی ئاشتیی ڕێژەیی وڵاتان و ناوچەکان. بەرھەمێکی پەیمانگای ئابووری و ئاشتییە، و بە ڕاوێژ لەگەڵ تیمێکی نێونەتەوەیی پسپۆڕان و پەیمانگا و ناوەندەکانی توێژینەوە پەرەی پێدراوە، بە ھاوکاری ناوەندی توێژینەوەی ئاشتی و ململانێ لە زانکۆی سیدنی، ئوسترالیا لەگەڵ شیکاری داتاکان لەلایەن ھەواڵگری ئابوورییەوە. یەکەم لیست لە مانگی ئایاری ٢٠٠٧ دەستیپێکرد، بیرۆکەکە لەلایەن بازرگانی ئوسترالی ستیڤ کیلیا و لەلایەن کەسانی وەک دالای لاما، قەشە دێسمۆند توتو، محەممەد یوونس، سەرۆکی پێشووی ئێرلەندا ماری ڕۆبنسن و سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جیمی کارتەر پشتگیری کراوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]