ماری ڕۆبنسن
ماری ڕۆبنسن | |
---|---|
بە ئیرلەندی: Máire Mhic Róibín | |
![]() | |
لەدایکبوون | Ballina، ئیرلەند | ٢١ی ئایاری ١٩٤٤
ناوی کاتی لەدایکبوون | Mary Therese Winifred Bourke |
ھاوسەر | Nicholas Robinson |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | سیاسەتوان، دادوەر، مامۆستای زانکۆ، barrister |
شوێنی کارکردن | Columbia University، University of Pretoria |
ئەندامی | Royal Irish Academy، American Philosophical Society |
پەروەردە | Trinity College Dublin، Harvard Law School، Columbia University |
دانیشتووی | زیورێخ، ئیرلەند |
ئەندامی حیزبی | Labour Party |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 1990 Irish presidential election |
ئایین | Catholicism |
ماری تێریسی وینیفرێد ڕۆبنسن (بە زمانی ئینگلیزی: Mary Therese Winifred Robinson؛ لە دایکبووی ٢١ی ئایاری ١٩٤٤) ژنە یاساناس و سیاسەتوانی ئێرلەندییە. ئەو لە ماوەی ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠ بۆ ١٢ی ئەیلوولی ١٩٩٧، وەک حەوتەمین سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا دەستبەکار بوو. دوای ئەوەش بووە سەرۆکی نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ،[١] ئەمەش لە ماوەی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٩٧ تاکوو ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ بوو. هەروەها ئەو لە ماوەی ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩ بۆ ٥ی تەمموزی ١٩٨٩، سیناتۆر بوو لە ئێرلەندا. ماری لە ماوەی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٩، بووە سەرۆکی زانکۆی دوبلین، لەو ماوەیەش سەردانی زانکۆ و پەیمانگانای دەکرد و وانەی تایبەتی لەسەر مافەکانی مرۆڤ دەگووتەوە.[٢]
لە ساڵی ٢٠٠٤، لەلایەن ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی خەڵاتێکی ڕێزلێنانی پێدرا لەپای کارەکانی بۆ باشتر کردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا مێدالیای ئازادی وەک ڕێزلێنان لەپای کارەکانی پێدرا.[٣]
ژیانی کەسی[دەستکاری]
ماری لە ساڵی ١٩٧٠، هاوسەرگیری لەگەڵ نیکۆلاس ڕۆبنسن کرد، وێرای ئەوەی کە بنەمالەکەی پەیوەندی بەهێزیان هەبوو لەگەڵ کڵێسای ئێرلەندی بەڵام ئەو شووی بەکەسێکی پرۆتێستانت کرد ئەمەش وایکرد کە پەیوەندی بپچڕێت لەگەڵ خێزانەکەی. ماری لەگەڵ نیکۆلاس سێ منداڵیان هەیە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "OHCHR | Mary Robinson". www.ohchr.org. Retrieved 2021-02-24.
- ^ "Mary Robinson | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.
- ^ "Amnesty International congratulates Mary Robinson on Medal of Freedom". www.amnesty.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.