پیرۆکارەبایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەستیارێکی (سێنسەر) دروست کراو لە پیرۆکارەبایی

پیرۆکارەبایی (بە ئینگلیزی: Pyroelectricity) بە دیاردەیەکی فیزیایی دەگوترێ کە بە ھۆی پێدانی گەرما بە تەنێک، کارەبا بەرھەم دێت. ئەم دیاردەیە جیاوازی ھەیە لەگەڵ تێرمۆکارەبایی.

پێدانی گەرما دەتوانێ شێوازی ڕیزبەندی گەردیلەکانی ماددە لە ناو پێکھاتەی بەلوری بگۆڕێت بە جۆرێک کە دووجەمسەریەکی کارەبایی دروست بێت کە بە ھۆشیەوە جیاوازی ڤۆڵتیە لە بەلورەکان بەرھەم دێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]