کاریگەری تێرموکارەبایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاریگەری تێرموکارەبایی (بە ئینگلیزی: Thermoelectric effect) بریتییە لە گۆڕینی ڕاستەوخۆی جیاوازی پلەی گەرمی بۆ جیاوازی کارەباییە. ماددەیەکی تێرمۆکارەبایی دەتوانێ تەنھا بە جیوازی پلەی گەرمی لە دوو شوێنی جیاواز، ڤۆڵتیە بەرھەم بێنێت. وە بەپێچەوانەشەوە، گەر ڤۆڵتیە بخرێتە دوو جەمسەری ماددەکە، جیاوازی پلەی گەرمی دروست دەبێت. لە ڕاستی دا کاتێک یەکێک لە جەمسەرەکانی ماددەی تێرمۆگەرمایی گەرم دەکرێت، بەشێک لە ئەلێکتڕۆنەکان لە بەشە گەرمەکەوە دەچنە بەشە ساردەکە. بەمشێوەیە با زیاد بوونی جیاوازی پلەی گەرمی ئەلێکتڕۆنی زیادتر شوێنەکەیان دەگۆڕن و لە کۆتایی دا چڕی بارگری کارەبایی لە دوو جەمسەرەکە گۆڕانکاری بەسەر دێت.

ئامێرێک کە ئەم ماددەیەی تێدا بەکار دێت زۆر ھەستیارە بە گۆڕانکاریەکان و دەشێ لەچەندین بواری پێوانەیی دا سودی لێ ببینرێت. ھەروەھا چونکە ئەم ماددانە بەشێکن لە ماددە زیرەکەکان، توانایان ھەیە ئەرکەکەیان بە خێرایی و بەبێ کۆنتڕۆڵی دەرەکی ئەنجام بدەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]