پیرۆزە
| پیرۆزە | |
|---|---|
| Scientific classification | |
| Kingdom: | |
| Phylum: | لق: مازەداران |
| Class: | پۆل: پەلەوەران |
| Order: | تۆرەمە: ھەڵۆیان |
| Family: | تیرە: داڵاشەکان |
| Subfamily: | ژێرتیرە: داڵاشەکانی جیھانی کۆن |
| Genus: | خێزان: پیرۆزە Storr, 1784 |
| Species: | جۆرە: پیرۆزە |
| Binomial name | |
| Gypaetus barbatus | |
پیرۆزە، سوورەداڵ (بە ئینگلیزی: Bearded Vulture، بە فارسی: ھما) خێزانە باڵندەیەکە لە تیرەی داڵاشەکان لە تۆرەمەی ھەڵۆیان، کە ھاوشێوەی سیسارگە و لە کوێستانە بەرزەکانی ئەفریقا، باشووری ئەورووپا و ئاسیا دەژی.
ناوی زانستی ئەم باڵندەیە: Gypaetus barbatus، واتە: سیسارگی ڕیشدار.
پیرۆزە لە درێژایی ساڵدا لە شوێنێک دەمێنێتەوە و ھەر وەرزێک دوو ھێلکە دەکا. ئەم باڵندە وەک دیکەی داڵاشەکان کەلاکخۆرە، بەڵام زۆرتر مۆخی ئێسک دەخوا. ئەم باڵندە ئێسکە گەورەکان لە ئاسمانەوە فڕ دەداتە خوارێ تا بشکێ و لەت و کوت بێ؛ ھەندێ جار کیسەڵیش بەم شێوەیە دەخوا.
پیرۆزە وەک لە ناوی دیارە، بەوە بەناوبانگە کە گوایە لەسەر ھەر کەس بنیشێتەوە، بەختەوەری ڕووی تێ دەکا.[٢]
تایبەتمەندیی جەستەیی
[دەستکاری]پیرۆزە ١٠٠ تا ١١٠ سم باڵایە، زۆرتر وەک ھەڵۆیەکی گەورە دەچێ تا وەک داڵاشێک. باڵی درێژ و تەسک و گۆشەدارە. کلکی درێژ و بۆری تۆخە، پشت و باڵی ڕەشی ئاماڵ بۆرە. سەری ئاماڵ زەردە. دەوری چاو و ئەستوورایی دەنووکی ڕەشە. چەن چڵەمووی ڕەش وەک ڕیش (ڕدێن) لەژێر چەنەی ھاتووە. بەرزگی نارنجی ئاماڵ زەردە و سینگی تەواو نارنجییە. بە باڕی سەر و ملی بۆرە. لە کێوی بەرز و دوورەدەست بە تەنیا دەژی. ھێلانە لە دەشکەوتی سەر ڕەوەزان ساز دەکا.[٣]
ناوەکانی تر
[دەستکاری]بۆ ئەم باڵندە لە زمانی کوردیدا ئەم ناوانەش بەکار دێت:
- داڵەسوورە، سوورەداڵ، سوورەواڵە
پێشانگا
[دەستکاری]- Nestlings are covered in dark down feathers
- The juvenile bird is mostly dark
- The adult has a buff-yellow body and head
- Adult in flight from below (note the tail shape)
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ BirdLife International (2021). «Gypaetus barbatus». IUCN Red List of Threatened Species. 2021: e.T22695174A154813652. doi:١٠.٢٣٠٥/IUCN.UK.٢٠٢١-٣.RLTS.T٢٢٦٩٥١٧٤A١٥٤٨١٣٦٥٢.en. لە 19 November 2021 ھێنراوە.
{{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=(یارمەتی) - ↑ Set Cookies
- ↑ فەرھەنگی باڵندە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- IUCN Red List near threatened species
- Taxoboxes with the error color
- Taxobox articles missing a taxonbar
- گیانلەبەران، وەسفکراوی ١٧٥٨
- مەلەکانی ئەفریقا
- مەلەکانی ئاسیا
- مەلەکانی ئەورووپا
- پەلەوەرەکان
- تاکسە ناوی کارل لینایۆسی لەسەرە
- ھێما نەتەوەیییەکانی ئێران
- مەلەکان
- ھێما نەتەوەیییەکانی ئەفغانستان
- تاکسۆنەکانی ناونراو لە لایەن کارل لینایۆسەوە