پیاوانی ئێکس (زنجیرە فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لۆگۆی سەرەکی زنجیرە فیلمەکە.

پیاوانی ئێکس زنجیرە فیلمێکی سوپەر پاڵەوانییە، چیرۆکەکانی فیلمەکە لە مارڤل گۆمیکسەوە وەرگیراوە گە ھەڵگری ھەمان ناوە. فۆکسی سەدەی بیستەم مافی درووستکردنی فیلمەکەی بۆخۆی بەدەستھێنا. دەرھێنەر بڕایان سینگەر لە فیلمی (X-men) تا (X2) کاری دەرھێنانی فیلمەکانی دەکرد، دواتر لە ٢٠٠٦ تا ئێستا بڕێت ڕاتنەر کاری دەرھێنانەکانی دەکات.

فیلمەکانی پیاوی ئێکس لە چەند فیلمێکی جیاواز پێکدێت، کە ھەندێکی باسی ڕووداوی تاکی پاڵەوانی ئەم تیمە دەکات و ھەندێکیان باسی تەواوی سەرکێشی دەستەکە دەکات. فیلمەکانی ئەم زنجیرەیە بریتین لە:

ھەروەھا فیلمی (X-men:Apocalypse) کە باسی تیمەکە دەکات بە گشتی ڕووبەڕووی شەڕانگێز (سەباح نور) دەبنەوە. جگە لەوەش فیلمی (Gambit) کە یەکەم فیلمی تاکی پاڵەوان گامبیت دەبێ و ئەکتەر چەینینگ تەیتم ڕۆڵی ئەم پاڵەوانە دەبینێ، ھەروەھا فیلمی سێیەمی پاڵەوان (وۆلڤەرین) کە وابڕیارە ٢٠١٧ دەربچێت و دوایین فیلمی ئەکتەر ھیو جاکمان دەبێ لەڕۆڵی وۆلڤەرین.

زنجیرەی فیلمەکە لە ڕیزبەندی چواردەھەمینە لە خشتەی پڕفرۆشترین زنجیرە، فیلمە تا ئێستا کە بەھۆی ٧ فیلمەوە توانیویەتی ٣ میلیارد دۆلار کۆبکاتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]