لۆگن (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگن (فیلم)
پۆستەری شانۆیی فیلمەکە
دەرھێنەرجەیمس مانگۆڵد
بەرھەمھێنەر
  • ھەچ پاڕکەر * سایمن کینبێرگ * لۆرن شولەر دۆنەر
چیرۆکجەیمس مانگۆڵد
لەسەر بنەمایوۆڵڤرین
byڕۆی تۆماس
لین واین
جۆن ڕۆمیتا
ئەکتەران
  • جیو جاکمن * پاتریک ستیوارت * بۆید ھاڵبرووک * ستێفن مێرچنت * ڕیچارد ئی گڕانت * دافنی کین
مۆسیقاماڕکۆ بێلترامی
وێنەگری سینەماییجۆن مەیسن
مۆنتاژ
  • مایڵ مکەسکەر * دیرک وێستەرڤێڵت
بڵاوکردنەوە20th Century Fox
دەرچوون١ مارسی ٢٠١٧ 
ماوەی فیلم١٣٥ خولەک
وڵاتویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٩٧ ملیۆن دۆلار
داھات٦١٦ ملیۆن دۆلار

لۆگن فیلمێکی ساڵی ٢٠١٧ی ئەمریکی درامی و سوپەر ھیرۆیییە کە کەسایەتییە سەرەکییەکەی وۆڵڤرین ھی کۆمیکەکانی ماڕڤڵە، کە ئاکتەر ھیو جاکمن ڕۆڵەکەی دەبینێ، و بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە ئەستۆی کۆمپانیای فۆکسی سەدەی بیستەمە، و بە دەیەم فیلمی زنجیرەی پیاوانی ئێکس ھەژمار دەکرێ، و سێیەم فیلمی تایبەت بە وۆڵڤرین دوای ھەردوو فیلمی X-Men Origins: Wolverine (2009 و (The Wolverine (2013. فیلمەکە لە دەرھێنانی جەیمس مانگۆڵدە، کە بە ھاوبەشی چیڕۆکەکەی لەگەڵ سکۆت فرانک و مایکڵ گرین نووسیوە، و لەنواندنی ئاکتەران پەتریک ستیوارت، بۆید ھاڵبرووک و ستێفن مێرچانت، ڕیچارد ئی گرانت لەگەڵ دافن کینە. فیلمەکە باس لە لۆگنی بەساڵاچوو دەکات کەوا ژیان لەلای سنووری وڵاتی مەکسیک بەسەردەبات، بەڵام دوای زانینی ڕاستییەک، لۆگن بەڕێدەکەوێ بۆ ئەنجامدانی دوایین ئەرکی خۆی.

بیرۆکەی فیلمەکە لەمانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ دەستپێکرد، کاتێک مانگۆڵد بۆ نووسینی فیلمەکە ھەڵبژێردرا و سوودی لە کۆمیکی "لۆگنی بەساڵاچوو - Old Man Logan" بینیبوو. لە ساڵی ٢٠١٤ جاکمن گەڕانەوەی خۆی ڕاگەیاند و لەھەمان کاتیشدا گوتی دوایین جار دەبێت کەوا ئەم ڕۆڵە بەرجەستە دەکات، ئەمەش دوای ١٧ ساڵ دێت، کەوا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٠ ئەم ڕۆڵەی گێڕا. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی ٥ی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و لە٨ی ٢٠١٦ش بەکۆتا ھات.

لۆگن بۆیەکەمجار لە ٦٧ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین نمایش کرا لە ١٧ شوباتی ٢٠١٧، و لە ٣ی مارسی ٢٠١٧ لە ئەمریکا، و ١٠ی مارسی ٢٠١٧ لە سینەماکانی کوردستان. فیلمەکە بەشێوەیەکی گشتی نمرەی نایاب پێدرا لەلایەن ڕەخنەگران لە وێبسایتی IMDB خاوەنی نمرەی ٨٫٧ و لەوێبسایتی Rotten Tomatoesیش ڕێژەی ٩٣٪ی پێدراوە و بە یەکێک لە باشترین فیلمە وەرگیراوەکانی کۆمیک دادەنرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Logan (film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی ئازاری ٢٠١٧.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]