پردی گاڕان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 35°32′6.18″N 46°18′20.23″E / 35.5350500°N 46.3056194°E / 35.5350500; 46.3056194

وێنەی پردی گاڕان لە ساڵی ٢٠١٥دا

پردی گاڕان لە سەردەمی دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵاندا لە سەر چەمی گاڕاندا دروست کراوە. پردی گاڕان لە ١٢ کیلۆمەتریی ڕۆژھەڵاتی شاری مەریواندایە و بەشێک بووە لە ڕێگای سەرەکیی نێوان ناوچەی مەریوان و ناوچەی سنە کە تا ساڵی ١٩٤٠ یش ھەر کەڵکی لێ وەرگیراوە. درێژییەکەی ٤٢ مەتر و پانییەکەی ٩ مەتر و بەرزییەکەی ٦ مەتر بووە. لە ساڵی ٢٠٠١ەوە وەک شوێنەوارێکی مێژوویی نەتەوەیی لە ئێراندا ناسراوە و نوێ کراوەتەوە بەڵام ڕووخاوەتەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]