پارێزگای تەعز
پارێزگای تەعز | |
---|---|
بە عەرەبی: تعز | |
ناو بە زمانی فەرمی | تعز |
وڵات | یەمەن |
پایتەخت | تەعز |
دابەشکاریی کارگێڕی | یەمەن |
پۆتانی شوێن | ١٣°٣٠′٠″N ٤٤°٠′٠″E |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Governor of Ta'izz Governorate |
دانیشتووان | ٢٬٣٩٣٬٤٢٥ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٤٣٢ مەتر |
ھاوسنوورە لەگەڵ | Al Hudaydah Governorate، Ibb Governorate، Lahij Governorate، Dhale Governorate |
ڕووبەر | ١٢٬٦٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
پارێزگای تەعز (بە عەرەبی: محافظة تعز) پارێزگایەکی یەمەنە و دەکەوێتە باشووری پایتەختی سەنعا و نزیکەی ٢٥٦ کم لێیەوە دوورە، پارێزگای تەعز لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە پلەی یەکەمی لە کۆماردا هەیە، چونکە ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٢.٢٪ی وڵات پێکدەهێنێت. و ژمارەی قەزاکانی ٢٣ قەزایە شاری تەعز کە لەلایەن چیای سەبرەوە لە باوەش گیراوە، ناوەندی پارێزگاکە بە ھەمەجۆریی چالاکییە ئابوورییەکانی جیا دەکرێتەوە. ھەندێک بەرھەمی کشتوکاڵی لەوێ دەچێنرێت، وەک دانەوێڵە و سەوزە و میوە، جگە لە ئاژەڵداری و ڕاوکردنی ماسی لە کەناراوەکانی شاری مەخا، جگە لە ئەنجامدانی چالاکیی پیشەسازی، بەو پێیەی چەندین دامەزراوەی پیشەسازی لە پارێزگاکەدا ھەیە، لەوانەش کارگەی چیمەنتۆی ئەلبەرەح و ھەندێک پیشەسازی خۆراک.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «محافظة تعز»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای تەعز تێدایە. |