پارکی نەتەوەییی بانف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پارکە نەتەوەیییەکەی بەنفەوە ڕەوانە کراوە)
لە ڕاستەوە دەریاچەی لویس کە بە گەوھەری ڕۆکی کەنەدا ناسراوە، یەکێکە لە دیمەنە نایابەکانی سەر زەوی لە پارکی نەتەوەیی بانف.

پارکی نەتەوەیی بانف کۆنترین پارکی نەتەوەیی کەنەدایە، لە ساڵی ١٨٨٥ بە ناوی پارکی چیاکانی ڕۆکی دامەزراوە. دەکەوێتە نێوان چیاکانی ڕۆکی لە ئەلبێرتا، ١١٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری کالگاری و ناوەندی بازرگانی سەرەکی پارکەکە شارۆچکەی بەنفە.[١] لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ پارکە نەتەوەیییەکەی جاسپەر، لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ پارکە نەتەوەیییەکەی یۆھۆ و لە باشوورەوە پارکە نەتەوەیییەکەی کووتنای، ئەم چوار پارکە وەک میراتی جیھانیی یوونێسکۆ لەژێر ناوی پارکەکانی چیاکانی ڕۆکی تۆمارکراوە.

دیمەنە جوانەکانی سەھۆڵبەندانی سروشتی و دەشتە سەھۆڵینەکان و دارستانە چڕەکان و دەریاچە ڕەنگاوڕەنگەکان وا دەکات ئەم پارکە ساڵانە میوانداری ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ھەموو جیھانەوە بکات.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Parks Canada - A Brief History of Canada's National Parks". parkscanadahistory.com (بە ئینگلیزی).
  2. ^ "Banff National Park records highest number of visitors in 15 years". www.calgaryherald.com (بە ئینگلیزی).