پارکی نەتەوەیی
ڕواڵەت

پارکی نەتەوەیی یان پارکی نیشتمانی (بە ئینگلیزی: National park) پارکێکە کە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکوومەتی وڵاتێکەوە ناسێنراوە. پارکە نەتەوەیییەکان بە مەبەستی پاراستنی گیانلەبەرانی ناویان یان خاکەکانیان دروست دەکرێن. لە جیھاندا ژمارەیەکی زۆر پارکی نەتەوەیی ھەن. یەکەمین پارکی نەتەوەیی لە ١٨٧٢ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوە، بەناوی پارکی نەتەوەییی یەلۆستۆن.
یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) پارکە نەتەوەیییەکانی پێناسە کردووە وەکوو جۆری دووەمی لە پاراستنی ناوچەکان. گەورەترین پارکی نەتەوەیی لە جیھاندا کە لەلایەن IUCN ناسێنراوە پارکی نەتەوەییی باکووری ڕۆژھەڵاتی گرینلەندە، کە لە ١٩٧٤ دامەزراوە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٠ی IUCN نزیکەی ٧٠٠٠ پارکی نەتەوەیی لە جیھان ھەن.
نموونەکان
[دەستکاری]- پارکی نەتەوەییی ھەڵگورد-سەکران، لە باشووری کوردستان، عێراق
- پارکی نەتەوەییی یەلۆستۆن، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- پارکی نەتەوەییی باکووری ڕۆژھەڵاتی گرینلەند، لە گرینلەند، دانمارک
- پارکی نەتەوەییی تیدە، لە ئیسپانیا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پارکی نەتەوەیی تێدایە.