پارکی نەتەوەییی ھەڵگورد-سەکران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پارکی نەتەوەییی ھەڵگورد-سەکران دامەزراوەیەکی سەربەخۆی نیشتمانیی ژینگەپارێزی و کولتورییە، دەکەوێتەی ناوچەی باڵەکایەتیی قەزای چۆمان، لە باکووری پارێزگای ھەولێر. دامەزراوەکە لەپێناو پەرەدان بە ژینگەپارێزی و پاراستنی سامانی نیشتمانی کاردەکات و لەڕێگەی بەشەکانییەوە بایەخ بە چاککردن و پاراستنی ژینگەی سروشتی، ھۆشیاریی ژینگەیی و بواری کولتووری دەدات. ئەم دامەزراوەیە بەشداری بە ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ چاککردن و پاراستنی ژینگەی جیھان و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی پەنگخواردنی گەرمی و دیاردەی قڕبوونی ئاژەڵان.

پڕۆژەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٤ وەک بیرۆکە ھاتە ئاراوە، لە ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ بە پاڵپشتی و ھاوکاریی ئەنیستۆتی نەمساوی بۆ تەکنۆلۆژیا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لایەن پارێزگاری ھەولێر گرێبەستی جێبەجێکردنی واژووکراو.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ توانا تەھا. لە پرێس کۆنفرانسێکدا ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد-سەکران ڕاگەیەنرا(کوردی). chra.tv. سەردان لە ڕێکەوتی ٩ی ئابی ٢٠١٥.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]