سێزدەبەدەر
سێزدەبەدەر سێزدەھەمین ڕۆژی نەورۆزە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران وەکو ڕۆژی "سروشت" ناسراوە و خەڵکان دەچنە داوێنی سروشت و "سەوزە"یەکی کە لە ڕۆژی جەژنی نەورۆزەوە چاندوویانە دەیبەنە دەر و ماسیەکەی سەر سفرەی "٧ سین"یش دەخەنە ناو ئاو.
فەلسەفەی ناو
[دەستکاری]لە سەردەمی کۆنەوە گەلی ئێرانی ، بەتایبەت گەلی کورد هاتنی ساڵی تازە و نەورۆزیان لە ١٢ ڕۆژی سەرەتای بەهارەوە پیرۆز ئەکەرد ، دیارە کە مەبەست لەم ١٢ ڕۆژە ، ١٢ مانگی ساڵەو لە ڕۆژی ١٣ ی بەهارە بۆ کۆتایی پێهێنانی جێژنی ساڵی تازە ڕووییان ئەکردە سرووشت و داوێنی تەبیعەت.
باسەکان سەبارەت بە فەلسەفەی ڕۆژی سێزدەبەدەر زۆر و ڕەنگاوڕەنگە.
بۆ وێنە زۆربەی خەڵکی عام وا بیر ئەکەنەوە کە ژمارەی ١٣ نەحس و نەهاتە بۆیە ڕۆژی ١٣ ی ساڵ ئەڕۆنە دەرۆی ماڵەکان و ئەو نەهات و نەحسیە لە ماڵەکانیان دوور ئەکەنەوە.
ئەم باسە باسێک نەراست و بێ سەرچاوەیە و هیچ بەڵگەیەکی مێژوویشی لە پشتا نیە.
بەڵکوو بە پێچەوانەوە زۆربەی کارناسان ئەم ڕۆژەیان وەکوو ڕۆژێکی پیرۆز و موبارەک لە ڕۆژمێری ئێرانی باستان ناو ئەبەن.
ئێستاش لە رٶژمێری فەرمی ئێراندا ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی سرووشت ئەناسرێت.[١]
گەلانی خاوەنی سێزدەبەدەر
[دەستکاری]سێزدەبەدەر لای هەموو گەلانی خاوەن نەورۆز پیرۆز ناکرێت ، بەڵام هەموو گەلانی خاوەن نەورۆز لە پشوودانی نەورۆز ، سەیران و چوونە ناو سرووشت یان هەیە، سێزدەبەدەر لە ناو ئێران ، ئەفغانستان ، کۆماری ئازەربایجان پیرۆز ئەکرێت.[٢]
سێزدەبەدەری کوردستان
[دەستکاری]سێزدەبەدەر لە هەموو کوردستان دا پیرۆز ناکرێت و رۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ڕەسمە بەڕێوە ئەبات ، بەڵام لە باقی کوردستاندا خەڵک لە پشوودانی نەورۆزدا سەردانی سرووشت ئەکەن و ئەڕۆن بۆ سەیران.[١]
پەڕاويزەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا http://www.kardo-art.ir/%D8%B3%DB%8C%D8%B2%D8%AF%D9%87-%D8%A8%D9%87-%D8%AF%D8%B1-%D8%B3%DB%8E%D8%B2%D8%AF%DB%95-%D8%A8%DB%95-%D8%AF%DB%95%D8%B1.php[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%DB%8C%D8%B2%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%AF%D8%B1
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێزدەبەدەر تێدایە. |