وەلیەددینی عێراقی
وەلیەددینی عێراقی ناوی تەواوی باوکی زەرعەی کوری ئەحمەدی کوری حافیزی گەورە عەبدولرەحیمی عێراقی یە.[١] بەئەسڵ کوردە و خەڵکی کوردستانی باشور - عێراقە لە قاھیرەی پایەتەختی میسر لەدایک بووە و ھەرلەوێش وەفاتی کردووە، یەکێک بووە لە زانا گەورەکانی مەزھەبی شافعی و کتێبەکانی لەسەر بابەتی فیقھی ئیسلامی و ئوسولی فیقھن.
لەدایکبوونی و پێگەشتنی
[دەستکاری]وەلیەددین لە ساڵی ٧٦٢ ک - ١٣٦٠ز لەدایکبووە، باوکی گرنگیێکی زۆری پێداوە و وای لێکردووە لە کۆری زۆرێک لە زانایانی خودان زانیاری و شکۆ دابنیشێت و گوێیان لێبگرێت سەفەری بۆ ھەریەک لەشارانی دیمەشق، مەککە و مەدینەی مونەوەرە کردووە، سەرەتا تەنھا لەلای باوکی خوێندوێتی دواتر لەسەر دەستی ئیناسی و عەفیفی و قەزوینی پێگەیشتووە. شارەزایێکی زۆری ھەبووە لەھەریەکە لە زانستەکانی حەدیس و ئوسولی فیقھـ و زمان. بۆ ماوەی بیست ساڵ کاری دادوەری کردووە و دواتر لەپای ئەوەی کاتی ھەبێت بۆ فێرکردن و نوسین و خوێندنەوە وازی لە دادوەری ھێنا، بەڵام دواتر دەکرێتە دادوەری سەرەکی میسر لەدوای جەلالەددینی بەلقینی.[٢]
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]- شرح سنن أبی داود.
- شرح البھجة.
- مختسر المھمات.
- النکت علی الحاوی والتنبیە والمنھاج.
- شرح جمع الجوامع فی الأصول.
- شرح نظم البیضاوی.
- شرح نظم الاقتراح.
- النکت علی منھاج البیضاوی.
- شرح تقریب الأسانید.
- حاشیة علی الکشَّاف.
- نکت الأطراف والمھمات.
- البیان والتوضیح لمن أخرج لە فی السحیح.
وەفاتی
[دەستکاری]وەلیەددینی عێراقی/کوردی لە ١٧ی مانگی شەعبانی ساڵی ٨٢٦ کۆچی بەرامبەر ١٤٢٢زاینی وەفاتی کردووە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا الجمعیة العلمیة السعودیة للسنة وعلومھا:منھج الإمامین زین الدین وولی الدین العراقیین فی کتاب طرح التّثریب فی شرح التقریب ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «الموسوعة المعرفیة الشاملة:ابن العراقی، ولی الدین». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.