وێژەی ئازەربایجانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وێژەی ئازەربایجانی (بە تورکیی ئازەربایجانی: Azərbaycan ədəbiyyatı) بە وێژەیەک دەوترێت کە بە زمانی ئازەربایجانی دەنووسرێتەوە. ئەو زمانە تورکیە، زمانی فەرمیی حکوومەتی کۆماری ئازەربایجانە، کە جۆری ئازەربایجانیی باکووری تێدا قسە دەکرێت. ھەروەھا بە شێوەیەکی ڕەسەن لە ئێران و بە تایبەتی لە ناوچەی مێژووییی باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە قسە دەکرێت کە جۆری ئازەربایجانی باشووری تێدا بەکاردەھێنرێت.[١] ھەروەھا زمانی ئازەربایجانی بە شێوەیەکی ڕەسەن لە ڕووسیا (بەتایبەت داغستانگورجستان و تورکیا قسە دەکرێت. لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵکی ئازەربایجانی لە ئێراندا دەژین، ئەدەبیاتی مۆدێرنی ئازەربایجانی بە شێوەیەکی سەرەکی لە کۆماری ئازەربایجاندا بەرھەم دەھێنرێت کە زمانی فەرمیی ئەو وڵاتەیە. بۆ نووسینی زمانەکە سێ ئەلفوبێ بەکاردێت: ئەلفوبێی لاتینی ئازەربایجانی لە کۆماری ئازەربایجان، ئەلفوبێی عەرەبی لە ئێران و ئەلفوبێی سیریلیک کە پێشتر لە ئازەربایجانی سۆڤیەت بەکارھاتووە.

پەرەسەندنی سەرەتاییی ئەدەبیاتی ئازەربایجانی پەیوەندییەکی نزیک بە زمانی تورکیی ئەنادۆڵییەوە ھەبووە کە بە ڕێنووسی فارسی-عەرەبی نووسراوە. یەکەمین نموونەکانی جیابوونەوەی ئەو دوو وێژەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٤ یان پێشتر.[٢][٣] چەندین نووسەری گەورە و کەسایەتییە شیعرییەکانی بەرچاو لە سەدەکانی ١٤ ھەتا ١٧ ڕۆڵیان لە پەرەپێدانی ئەدەبیاتی ئازەربایجانیانیدا ھەبوو. لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمدا، ئەدەبیاتی جەماوەری وەک ڕۆژنامە بە زمانی ئازەربایجانی دەستیکرد بە چاپکران. لە سەردەمی ستالین ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی ئازەربایجانی گۆڕا بۆ ئەلفوبێی سیریلیکی.

ئەدەبیاتی مۆدێڕنی ئازەربایجانی زۆرتر لە کۆماری ئازەربایجان بەرھەم دەھێنرێت و سەرەڕای ئەوەی زمانی ئازەربایجانی لە ئێراندا بە شێوەیەکی بەرفراوان قسە دەکرێت، بەڵام بە شێوەیەکی فەرمی لە قوتابخانەکاندا ناخوێندرێت و بڵاوکراوەکانیش بەو زمانە بە ئاسانی دەستناکەون.

دوو نەریتی ئەدەبیاتی ئازەربایجانی[دەستکاری]

ئەدەبیاتی فۆلکلۆری ئازەربایجانی[دەستکاری]

نەریتی پاڵەوانی[دەستکاری]

شیعری فۆلکلۆر[دەستکاری]

وێژەی سەفەوی[دەستکاری]

شیعری دیوان[دەستکاری]

پەخشانی سەرەتاییی سەفەوی[دەستکاری]

سەردەمی کلاسیک[دەستکاری]

سەدەی نۆزدەھەم بەدواوە[دەستکاری]

وێژەی ئازەربایجانیی سۆڤیەت[دەستکاری]

وێژەی ئازەربایجانیی ئێران[دەستکاری]

وێژەی مۆدێرن[دەستکاری]

دیاسپۆرای ئازەربایجانی[دەستکاری]

کاریگەریی حکومەت[دەستکاری]

یاسا کولتوورییەکانی کۆماری ئازەربایجان[دەستکاری]

پشتیوانیی دەوڵەت لە بواری ئەدەبدا[دەستکاری]

مۆزەخانەکانی وێژە[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Brown, Keith, ed. (24 November 2005). Encyclopedia of Language and Linguistics. Elsevier. pp. 634–638. ISBN 9780080547848. قسەکەرانی ڕەسەنی زمانی ئازەربایجانی، جگە لە کۆماری ئازەربایجان (کە زمانی ئازەربایجانیی باکووری تێدا قسە دەکرێت)، لە ئێران (باشووری ئازەربایجان)، داغستان، گورجستان، تورکیا، سوریا و عێراق نیشتەجێین. زمانی ئازەربایجانیی باکووری بە وشەی قەرزکراوەکانی ڕووسی دیاری کراوە و ئازەربایجانیی باشووری بە وشەی قەرزکراوەکانی فارسی جیا دەکرێتەوە.
  2. ^ Johanson, L. (6 April 2010). Brown, Keith; Ogilvie, Sarah (eds.). Concise Encyclopedia of Languages of the World. Elsevier. pp. 110–113. ISBN 978-0-08-087775-4 – via Google Books.
  3. ^ Öztopcu, Kurtulus. "Azeri / Azerbaijani". American Association of Teachers of Turkic Languages. Archived from the original on 2021-03-08. Retrieved 2020-02-05. ٨ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

خوێندنی زۆرتر[دەستکاری]

  • Heß, Michael R. (2015). "Azerbaijani literature". In Fleet, Kate; Krämer, Gudrun; Matringe, Denis; Nawas, John; Rowson, Everett (eds.). Encyclopaedia of Islam, THREE. Brill Online. ISSN 1873-9830.
  • Mustafayev, Shahin (2013). "Ethnolinguistic Processes in the Turkic Milieu of Anatolia and Azerbaijan (14th–15th Centuries)". In Lascu, Stoica; Fetisleam, Melek (eds.). Contemporary Research in Turkology and Eurasian Studies: A Festschrift in Honor of Professor Tasin Gemil on the Occasion of His 70th Birthday. Cluj-Napoca: Cluj University Press. pp. 333–346. ISBN 978-973-595-622-6.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]