وێلھەمی دووەم
وێلھەمی دووەم | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٥٩ |
مەرگ | ٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤١ ھویس دۆڕن لە ھۆڵەندا |
ھۆکاری مەرگ | نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکان |
شوێنی گۆڕ | ھوێس دۆڕن لە ھۆڵەندا |
نەتەوە | ئەڵمانی |
خوێندنگە | زانکۆی بۆن |
پیشە | فەرمانڕەوا و قەیسەری دووەمی ئیمپراتۆری ئەڵمانی |
ئایین | لۆتەرانیزم |
ھاوسەر | ئابا ڤیکتۆریا |
باوان |
|
واژوو | |
فێلھەمی دووەم یان وێلھەمی دووەم (بە ئەڵمانی: Wilhelm II) بە وێلیامی دووەم ناودەبرێ ناوی تەواوی بریتییە لە فرێدریک ویلیام ڤیکتۆر ئەڵبێرت (لە دایکبووی ٢٧ی کانونی دووەمی ساڵی ١٨٥٩ی زایینی) کەیسەری دووەمی ئەڵمانیا و دوا ئیمپڕاتۆری ئیمپڕاتۆرییەتی ئەڵمانیا و پاشای پروسیا بووە، ویلیامی دووەم لە بنەماڵەی ھۆھێنزۆلێرنەکان[١] ھاتووەتە دونیاوە کە لەساڵانی ١٧٠١ەوە فەرمانڕەوایەتی ئەڵمانیا و پروسیا دەکەن، وێلیامی دووەم سەرکردایەتی ئەڵمانیای کردووە لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەم و دوای ئەوەی ئیمپراتۆرییەتی ئەڵمانیا لە جەنگی جیھانی یەکەم بەرامبەر بە بەرەی ھاوپەیمانان شکستی ھێنا لە ساڵی ١٩١٨ ویلیامی دووەم دەستبەرداری تەختی پاشایەتی ئەڵمانیا و فەرمانڕەوایەتی کردنی ئەڵمانیا بوو بەمەش دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئەڵمانیا کۆتایی ھات و کۆماری ڤایمار دامەزرا و دەسەڵاتی ھۆھێنزۆلێرنەکان لە ئەڵمانیا کۆتایی پێھات،[٢] ویلیام کەیسەری دووەمی ئەڵمانیا لە ٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤١ی زایینی کۆچی دوایی کرد بەھۆی نەخۆشی دڵ و خوێنبەربوون.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Hohenzollern dynasty | History, Religion, Countries, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە 2024-05-20 ھێنراوە.
- ^ «Kaiser William II abdicated». www.cheshireroll.co.uk. لە 2024-05-20 ھێنراوە.
- ^ «BBC – History – Historic Figures: Wilhelm II (1859–1941)». www.bbc.co.uk (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2024-05-20 ھێنراوە.
- ^ "DEATH OF EX-KAISER WILHELM". Mercury. 1941-06-05. Retrieved 2024-05-20.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وێلھەمی دووەم تێدایە. |