ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/لێکۆڵەر کۆنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

وتاری پاڵێوراو: لێکۆڵەر کۆنان (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: لێکۆڵەر کۆنان بریتییە لە زنجیرەیەک مانگای نووسەر گۆشۆ ئۆیاما گۆڕدراوە بۆ زنجیرەیەک ئەنیمێ لەگەڵ زنجیرەی ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی. مانگاکە دەستی پێکرد لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ وە گۆڕا بۆ ئەنیمێ لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن. --صلصة صويا (لێدوان) ‏١٨:١٩، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

دژ

بێلایەن

لێدوانەکان

نەخێر، ویکیپیدیای عەرەبی جیاوازە لە کوردی. لەوانەیە ئەوان سیاسەتەکانیان جیاواز بێت. ئێمە ئەو سیاسەتە وەک ویکیپیدیای ئینگلیزییە کە ستانداردەکەیەتی. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:١٣، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ئێستا وێنەکان لابراون و لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیادا دەگونجێت صلصة صويا (لێدوان) ‏١٥:١٤، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە بۆچوونی من ماویەتی لەبەرئەوەی:
  1. ژمارەی ئینگلیزی تێیدا بەکاربراوە کە لە سیاسەتی نووسینی کوردی نوسراوە "دەبێت سەرجەم ژمارەکان بە کوردی بێت نەک فارسی و ئینگلیزی".
  2. ئەوەی من بینیم وشەی بێگانەی تێدایە وەک: «أبریل»، «دیسمبر» و ڕەنگە ھی تریشی تێدا بێت.
  3. بەشی سەرچاوەکان دەبێت بەو شێوەیە بن؟ ناکرێت ویکی عەرەبی یان ئەوانی تر ھەرچییان کرد ئێمەش لاسیییان بکەینەوە.
  4. ناوچەگەری زاڵە، چوون بە زۆری پیتی (ت) پشتگوێخراوە ئەمەش لە وشەکانی وەک: «دەسکاری»، «ھەڵدەسێت» و ڕەنگە ھی تریشی تێدا بێت ڕەنگ دەداتەوە کە بە بۆچوونی من ئەگەر زۆر دووپات نەکرابنەوە کێشە دروست ناکات.
  5. بێپۆلە. کە لە ویکییەکانی وەک ئینگلیزی و عەرەبی بۆ کۆمەڵە پۆلێک زیادکراوە. ھەرچەند نازانم کە ئەمەیان کێشە دروست ئەکات یان نا.
  6. وتارە، درێژە و تا ئێستا کەس بەسەریدا نەچووەتەوە و تاگەکانی پێویستی بەسەرداچوونەوە لانەبراون.
گەر ئەوانەی سەرەوە چارە بکرێن دەشێت بۆچوونم بگۆڕم. خۆشم ھەوڵێکی بۆ ئەدەم. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٣، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: بۆ مانگە عەرەبییەکان و ژمارەکان من بۆیە تا ئێستا چاکم نەکردووە، چونکە پێم وابوو کە یەکێک لە ئێوە لە کاتی بەسەرداچوونەوەکەدا چاکی دەکات، بەڵام ئێوەش دەنگتان نەبوو، گەر پێتان ناکرێت، ئەوا زۆر ئاساییە و خۆم چاکی دەکەم. بۆ سەرچاوەکانیش ئەوە بۆیە بەو شێوە دانراوە تا درێژی وتارەکە نەبێتە کێشە ھەر لەبەر ئەمەش سەرچاوەکان کەمترین شوێنمان پێ گرتووە. ناوچەگەری زاڵە!!! ڕێک نازانم مەبەستت چییە، ئەگەر سەرنجی ڕێزمانی کوردی بدەیت دەبینیت لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر شێوەزار تا ڕادەیەک جیاوازە، بۆ نموونە کاتێک دەڵێیت: "دارەکە ئەچێنم" لێرەدا ئێمە بە ڕوونی لێی تێدەگەین و دەزانین مەبەستی چییە بەڵام گەر کەمێک زیاتر لێی ڕوون ببینەوە دەبینین ئەمە شێوەزاری سلێمانییە و ڕاستەکەی بریتییە لە دارەکە دەچێنم، بەڵام ئەمە نامان وەستێنێت لە بەکارھێنانی بۆیە منیش ئەو بەکارنەھێنانەی پیتی ت وەک کێشە نابینم و گەر تۆش بە کێشەی دەبینیت ئەوا دەتوانیت چاکی بکەیت. بۆ پۆلەکانیش ئێمە لە ویکی کوردیدا ھیچ پۆلێکمان نییە بۆ ئەنیمێ و مانگا، من خۆم سەیری ھەموو ئەو پۆلانەم کردووە کە لە ویکی عەرەبیدا ھەیە و ھیچی (تەنانەت یەک دانەش) نەبوو لە ویکی کوردیدا، بۆیە ئەوە ناکرێت ئەوە وەک ھەڵە سەیر بکرێت لەسەر وتارەکە. بۆ بەسەرداچوونەوەکەش پێویستە چاوەڕێی بەڕێوبەرێک یان کەسێکی شارەزا بکەین یان دەتوانیت خۆت بیکەیت، ئەمەیان لە دەستی مندا نییە (بە ھۆی یاساکانی ویکیپیدیاوە) و پێویستە کەسێکی تر (جا ھەر کەسێک بێت) گرنگی بە بەسەرداچوونەوەکە بدات. ھیوادارم وەڵامی تەواوت وەرگرتبێت صلصة صويا (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@صلصة صویا: مەڕوخێ. من تەنھا وەک ھۆشیارییەک ئەوانەم دەربڕیوە نەک شتێکی تر. ئەسڵەن دامناوە خۆم بە بەشێکی زۆری ئەو کارانە ھەڵسم و خەمت نەبێ من ژمارە و مانگە عەرەبییەکان چاک ئەکەم. بۆ سەرچاوەکانیش من ئەمرم نەکردووە و بڵێم ئەرکە لەسەرتان بیگۆڕن، تەنھا پرسیارم کردووە. بۆ شێوەزاریش ئەڵێم، من لە ڕوانگەی کتێبەکانی پەروەردە و قۆناغەکانی خوێندن سەیر ئەکەم کە «دە» بەجێی «ئە» بەکاربراوە نەک لە ڕووی کتێبێکی خوێندنەوەوە کە ئەتوانم بڵێم نزیکەی ھەمووی بە سلێمانی نووسراوە و بەکارھێنەرمان ھەیە بە ھەولێری شت ئەنووسێت و بە جێی ئەوەی بنووسێ «بۆ» ئەنووسێ «لە بۆ» (کە لێرەوە ڕێزێکی بێپایانم بۆی ھەیە و بەکارھێنەرێکی چالاکە) کاک ژیاریش ئاگادارە و بڕوا بکە چیم بە تۆ وتووە ھەمان شتیشم بەو وتووە. ئێستا بڕۆ لە قامووس بنووسە «do» بزانە بە کوردی چی دەگەیەنێت؟ دەکات یان ئەکات؟ سەیری نموونەی «دەرگاکە دابخە» بکە کە لێرەیا ڕێزمانی کوردی دەڵێت دەکرێ پیتی «بـ» لە کارە داڕژاو و لێکدراوەکان بۆ داخوازی نەشنووسرێ «دەرگاکە داخە» کە خۆت چەندین جار ئاوا پیتی «بـ»ـەکەت نەنووسیوە و پێشمزانیوە، بەڵام دەسکاریم نەکردووە چوون دەکرێ لە ڕووی ڕێزمانییەوە. و کاکە سەرچیاش ھەولێرییە، بەڵام لە وتارەکانیدا تا ئێستاش نەمبینیوە شێوەزارەکەی دەربڕێت جگە لە وتووێژ. من بێلایەنم لەو ڕووەوە و سەیرکە منیش بە سلێمانی قسە ئەکەم، بەڵام ئەبێ بەسەر خۆما زاڵ بم و «دەکات» بنووسم لە کاتی وتار نووسیندا لە جیاتی «ئەکات» و دوو بەڵگەش لە سەرەوەن. سەبارەت بە پۆلەکانیش ئەسڵەن ھیچ پۆلێک لە سەرەتادا بوونی نەبووە و دروستکراوە ئێمەش ئەبێ وا بکەین و دڵنیاشم کە تۆ پۆلەکان پڕئەکەیتەوە چوونکە زۆر لەم جۆرە وتارانە درووست ئەکەیت و لە وتووێژی وتارەکەش قسەی لەسەر ئەکەین. بۆ بەسەرداچوونەوەش، ڕاست ئەکەی ئەبێ کەسێک بیکات جگە لە خۆت، بەڵام گەر بتەوێ بۆ ئەم مانگە بە یەک کەس بکرێ، ئەوا مەحاڵە چوون بەڕاستی دوورودرێژە و بە پەلەپەلیش ناکرێ و نامەوێ ئەو ھەرایەی لە گرێگری ھاوس دروستبوو لێرەش دروستبێت و گەر بۆ ئەم مانگەش نەکرا، دووبارە بۆ سەری ساڵ پاڵاوتنی بۆ ئەکەینەوە گەر سیاسەت ڕێگری نەکا ئەوا ئەو کات ھەڵدەبژێردرێ. لە کۆتاییا ھیوادارم قسەکانم لە پێناو بەرەوپێشبردنی وتارەکەت وەرگری نەک دژایەتیکردنی. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٧، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: تکایە شتەکە زۆر درێژ مەکەرەوە، شتەکە بە تەواوەتی ئاشکرایە، بەڕێز Serchia ڕازییە و تۆش بەو پێیەی وێنەی نائازادی تێیدا نەماوە و چاک کرا ڕازیت، وە ھەروەھا ئەو کێشانەی کە ئارام بکر باسی کرد ئێستا چاک کراوە و ئامادەیە و بەڕای منیش ئەویش ڕازییە، پێموایە ئەمە دەکاتە سێ "لەگەڵ"، ئەوەندە بەسە مەگەر وا نییە؟؟؟ ساکاتا گینتۆکی (لێدوان) ‏٢٢:٢٤، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ساکاتا گینتۆکی: من ھێشتا بێلایەنم، و خاڵی ٤ و ٦ لە خاڵەکان چاک نەکراون. لەسەرخۆبە و دڵنیابە گەر داینێی بۆ سەری ساڵ ئەو کات زۆر بێکێشە دەبێت و دەنگێکی زۆرتریش بە دەست دێنێت و لە ٪١٠٠ ھەڵدەبژێردرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٥:٤١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ساکاتا گینتۆکی: من و ئارام بەو پێیەی پەرەپێدەرین ناتوانین لەخۆمانەوە دەنگی لەگەڵ بە ڕاست و چەپ فڕێدەین وەک بەکارھێنەرانی تر، بە پێی سیاسەت دەڕۆین. جگە لەو کێشانەی بەڕێز ئارام باسی کردووە، منیش ھەندێکم باس کردووە کە چاک نەکراون، بۆ نموونە بەستەرە سوورەکان. ئەم دواخستنانە بۆ ئەوەیە چاکیان بکەیت و ھەلن بۆتۆ، چوون ئێمە حەزەکەین یارمەتیت بدەین. وتاری ھەڵبژێردراو نموونەیە بۆ وتارەکانی تر، لە ئێستاشدا ئەمە نموونەیەکی خراپە ئەگەر ھەڵبژێردرێ. خۆ منیش وتارەکانم چوار پێنج بەستەری سووری ھەر تێ ئەکەوێ بەس ئەمیان ھەر پڕە! دواتر ھیچ کامێک لە ئێمە بەسەرداچوونەوەمان بۆ ئەو وتارە نەکردووە، وتار بێ بەسەرداچوونەوە ھەڵنابژێردرێت. ئەمە لە پێشوودا وابوو کە زۆر بایەخ بەم شتانە نەدراوە، ئەویش ئاساییە بەو پێیەی زانستنامەکەمان بچووک بووە، بەڵام ئێستا ئەبێت شتێک بگۆڕین. گەر تۆ ئەو وتارانە دروست بکەیت، نەک دەروازەی ئەنیمێ فراوان دەکەی بەڵکو یارمەتی گەورەبوونی ویکیش دەدەیت. بە ھیوای ئەوەی ھەوڵی لەگەڵ بدەیت. --◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٦:٣٢، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: من ناتوانم ڕێگە بدەم کورت بکرێتەوە، ئێستا بەڕێز سەرچیا پێشنیاری ئەوەی کردووە کە دۆبلاژکەرە عەرەبییەکان لابەرین لەگەڵ چەند شتێکی تر، ئێستا دەڵێم نەخێر بۆ ئەم پێشنیارە ھۆکارەکەشی ئەوەیە لە کوردستانی باشوور بە زمانی عەرەبی سەیری ئەم ئەنیمێیەمان کردووە و ئەمەش خۆت دەیزانیت، واتە ئەگەری کەم کردنەوەی (بڕینی) وتارەکە زۆر کەمە. بەڵام لە لایەکی ترەوە خاڵی شەشەم بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت و بەڕێز ژیار ئێستا کاری لەسەر دەکات ساکاتا گینتۆکی (لێدوان) ‏٠٩:٣٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ساکاتا گینتۆکی: من ئەزانم لای خۆمان بە عەرەبی ئەو جۆرە ئەنیمێیانە بینراون، بەڵام لابردن یان مانەوەی دۆبلێرە عەرەبەکان لە دەسەڵاتی مندا نییە و من لێ نازانم. بۆ ئەوە بە بەڕێز ژیار یان بەکارھێنەرانی تری وەکوو: پیرەھەڵۆکان و... ھتد بڵێ. بۆ وتارەکەش بە قسەی من بکەی دایدەنێیت بۆ سەری ساڵ. لەوەش گەڕێ ئێمە دەوڵەتی عوسمانیـمان ھەڵبژاردووە و ناکرێ یاری بە وتارەکان بکەین. سووربوون لەسەر ئەم بڕیارەشم لە بەرژەوەندی تۆ و وتارەکەت و ویکیپیدیادایە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٨، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: تەواو، بۆ سەری ساڵ ساکاتا گینتۆکی (لێدوان) ‏١١:٣٤، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوەکان

ئەنجام

ھەڵبژێردرا