ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ئەحمەد کایا
- ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: ئەحمەد کایا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ئەحمەد کایا (٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧ لە مەلەتی لە تورکیا – ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ لە پاریس لە فەڕەنسا) گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنێکی فۆلکلۆری کوردی تورکیا بوو کە بە تورکی گۆرانیی دەوت. کایا لەلایەن کەسە دەسەڵاتدار و ناسراوە نەتەوەپەرستە تورکەکان چەوسێندرایەوە و سەری خۆی لە تورکیاوە بەرەو فەڕەنسا ھەڵگرت کە دوای ماوەیەکی کەم لەوێ بە جەڵدەی دڵ وەفاتی کرد. کایا لە ١٩٨٥ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بە ناوی «مەگری کۆرپەکەم» بڵاو کردەوە، بەڵام لەبەرئەوەی شێوازەکەی شێوازێکی نوێ بوو و ناوەڕۆکی شیعرەکانی شۆڕشگێڕانە بوون، ھیچ دەزگایەکی ھونەری ئامادە نەبوو ھاوکاریی بکات.[ژێدەر پێویستە] ھەرچەندە ئەمە نەبووە ھۆکاری ساردبوونەوەی و بە ھاوکاریی دۆستەکانی یەکەمین ئەلبوومی خۆی بڵاو کردەوە، بەڵام حکوومەتی تورکیا ئەلبوومەکەی قەدەغە کرد. لە شوباتی ١٩٩٩ لە ڕێوڕەسمێکی خەڵاتکردن کە بەناوبانگترین گۆرانیبێژانی تورکیا تێیدا بەشدار بوون و دواتر بووە ئاژاوە، خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ساڵی پێ درا و وتیشی کە دەیەوێت گۆرانییەک بە کوردی بڵێت. (تەواوی وتار...)
--هیوا (لێدوان) ١٩:٣٥، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
دژ لەبەر ئەم ھۆکارانە:
- وتارەکە زۆر کورتە بەراورد بە قەبارەی ستانداردی وتارە ھەڵبژێردراوەکان
- کەمی میدیا یان پەڕگە
- پێشێلکردنی مافەکانی لەبەرگرتنەوە، دەقی گۆرانییەکان بە تەواوی بەکارھاتوون--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٩:٥٧، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
دژ لەبەر ئەم ھۆکارانە:
- وتارەکە زۆر کورتە بەراورد بە قەبارەی ستانداردی وتارە ھەڵبژێردراوەکان
بێلایەن
لێدوانەکان
- نامەوێ بیانوو بگرم، بەڵام بە ڕاستی بە ڕاددەیەک کورتە جارێ ماویەتی بگاتە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو. بە ڕای من بۆ وتاری باش بپاڵێورێت باشترە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٥٤، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاکە ئارام ماڵت ئاوابێ بەڵام ئازاد بە تۆش دژێکی لێ بدە. وامزانی کە پاڵێورا دەستێکی ئەدەنێ، وتار نابێ یەک کەس بینوسێت. چار ئەوەیە داوای گۆڕینی یاسای ژمارەی بایتی هەڵبژێردراو بکەم لە شوێنی خۆی. چی بپاڵێوم کورد هەموو نوسراوی کورد لەچاڵدێرانەوە تا ئەمڕۆ ناگاتە ۱٠مب. —هیوا (لێدوان) ٠٦:٤٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- ئێمە لە بەسەرداچوونەوە و چاککردنەوەی ھەڵەکان یارمەتی دەدەین بەس نووسینەوەی وتارەکە دەکەوێتەوە سەر خۆت، ئەگەر بتوانیت کۆمەڵە سەرچاوەیەکی تریش بدۆزیتەوە و درێژتری بکەیتەوە باشترە، ئەگەر نا بەڕاستی من لەگەڵ ئەوە نیم وتارێکی وا کورت ببێت بە ھەڵبژێردراو، شتێکی داد نییە بەرامبەر وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ئێستا کە نووسەرەکانیان زۆر بەدیاریانەوە ھیلاک بوون. ھەمان پێشنیاری ئارام بکرم ھەیە، بیپاڵێوە بۆ وتاری باش.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٨:١٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاک @هیوا: وەک Épine وتی ئێمە یارمەتی بەسەرداچوونەوە و باشترکردنی دەدەین، ئینجا زۆرینەی بایتەکانیش بیرخستنەوە و پەراوێزەکان دەیبەن. لە پێشتریشدا گۆران ھەڵبژێردراو بوو. ئەخر توخوا وتارێکی ئاوا بێ پەڕگە و کورت شیاوی بوونە وتاری باشە؟ زۆرتریش لە وپ:ھوھ ببینە. وە من یەک مانگ وتاری لێکۆڵەر کۆنانی ساکاتا گینتۆکیم ڕاگرت و لەو ماوەیەشدا توانرا باشتر بکرێت و سەری ساڵی ٢٠١٨ ھەڵبژێردرا. جا ھیوادارم بۆ وتاری باش بیپاڵێویت و بێگومان شیاوی بوونە باشە، بەڵام ھەڵبژێردراو نایابترینە و دەبێت ھەستیارتر بین لە بەرامبەری. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٤٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاک @ئارام بکر: بێنە پێشچاوت تۆ ئەتەوێ لەسەر گۆران بنوسی. کوا سەرچاوە؟ نابێ لەوێدا پێوەر سەرچاوە بێت. بەڵێ بینیم ڕێکنەخراوە. وەلحاڵ لەولا لەسەر پێوەرەکان دەستم کردوە بە ئیشکردن. توانیم چاکتری ئەکەم کەسیش تاقەتی نەبوو، پێم خۆش نیە وتاری تاکە کەسی ئامادە بکەم.هیوا (لێدوان) ١٨:٥٠، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- وتارەکە لە ھیچ ویکییەک بەو ئەندازەیە درێژ و ڕێکوپێک نییە کە بتوانین وەرگێڕانی بۆ بکەین، لێرە دەبێت کەمیی سەرچاوە لەسەر بابەتی وتارەکان لەبەرچاوبگرین. ڕەنگە بتوانین لەوەی ویکیی کوردیی کورمانجی یان تورکی بڕێک زانیاری تر بەدەست بێنین، بۆ ئەوەش وەرگێڕمان پێویستە. بەھەرحاڵ بە بڕێک دەستکاریی تر، بەڕای من شیاو دەبێت بۆ ھەڵبژاردن. سەرچیا — ١٩:٠٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاک @ئارام بکر: بێنە پێشچاوت تۆ ئەتەوێ لەسەر گۆران بنوسی. کوا سەرچاوە؟ نابێ لەوێدا پێوەر سەرچاوە بێت. بەڵێ بینیم ڕێکنەخراوە. وەلحاڵ لەولا لەسەر پێوەرەکان دەستم کردوە بە ئیشکردن. توانیم چاکتری ئەکەم کەسیش تاقەتی نەبوو، پێم خۆش نیە وتاری تاکە کەسی ئامادە بکەم.هیوا (لێدوان) ١٨:٥٠، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاک @هیوا: وەک Épine وتی ئێمە یارمەتی بەسەرداچوونەوە و باشترکردنی دەدەین، ئینجا زۆرینەی بایتەکانیش بیرخستنەوە و پەراوێزەکان دەیبەن. لە پێشتریشدا گۆران ھەڵبژێردراو بوو. ئەخر توخوا وتارێکی ئاوا بێ پەڕگە و کورت شیاوی بوونە وتاری باشە؟ زۆرتریش لە وپ:ھوھ ببینە. وە من یەک مانگ وتاری لێکۆڵەر کۆنانی ساکاتا گینتۆکیم ڕاگرت و لەو ماوەیەشدا توانرا باشتر بکرێت و سەری ساڵی ٢٠١٨ ھەڵبژێردرا. جا ھیوادارم بۆ وتاری باش بیپاڵێویت و بێگومان شیاوی بوونە باشە، بەڵام ھەڵبژێردراو نایابترینە و دەبێت ھەستیارتر بین لە بەرامبەری. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٤٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- ئێمە لە بەسەرداچوونەوە و چاککردنەوەی ھەڵەکان یارمەتی دەدەین بەس نووسینەوەی وتارەکە دەکەوێتەوە سەر خۆت، ئەگەر بتوانیت کۆمەڵە سەرچاوەیەکی تریش بدۆزیتەوە و درێژتری بکەیتەوە باشترە، ئەگەر نا بەڕاستی من لەگەڵ ئەوە نیم وتارێکی وا کورت ببێت بە ھەڵبژێردراو، شتێکی داد نییە بەرامبەر وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ئێستا کە نووسەرەکانیان زۆر بەدیاریانەوە ھیلاک بوون. ھەمان پێشنیاری ئارام بکرم ھەیە، بیپاڵێوە بۆ وتاری باش.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٨:١٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- ئەنجام

ھەڵنەبژێردرا
. وتارەکە لە ئاستی وتاری باشدایە، تکایە بیپاڵێون بۆ وتاری باش.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٣:٢٥، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.