لێدوانی ویکیپیدیا:نووسینی کوردی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو برادەران
لەئێستادا تەختەکلیلە کوردییەکان زۆربوون، زۆر ماڵپەر هەن هەڵدەستن بە درووستکردنى تەختەکلیلی کوردى پیتى عەرەبى.
بەهەرحاڵ، کێشە هەیە لەپیتەکان، بۆ نموونە (ە) بزوێنى کورت، لەزۆر لە تەختەکلیلەکاندا لەسەر بنەمای Non-joiner درووستنەکراوە، واتا کاتێک بزوێنێکى کورت دەنووسیت، پێویستە دووجار کرتەى Backspace ــبکەیت بۆ سڕینەوەى بزوێنەکە، جارێک بزوێنەکە دەسڕیتەوە، جارێک پیتى (هـ). هەروەها پێموایە پیتى (ی)ـیش کێشەى هەیە لە تەختەکلیلەکاندا. جا ئەمەش کێشە لەوتارەکاندا درووست دەکات، بۆ نموونە من زۆر جار بەدواى وتارێکدا دەگەڕێم، کەچى دەنووسێت ئەو وتارە بوونى نییە، بەمەرجێ وتارەکەم پێشتر دیوە، و وەک خۆى سەردێرەکەیم نووسیوە.
جا گەر هەمووان یەک تەختەکلیل بەکاربەرین بۆ نووسین، ئەوکاتە کێشەى سەردێرى وتاریشمان نامێنێت. لێرە تەختەکلیلێکى زۆر باش هەیە لەسەر بنەماى non-joiner درووستکراوە.
زانیارى زۆرتر لاى کاک ئاراِِ یە بەهۆى ئەوەى ئەو تەختەکلیلەى سەرەوە، بەڕێزى درووستکردوە.
بژین --برووسک ١٥:٢٠, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕاست دەکەیت خۆزگە هەموومان هەمان جۆرەپیتمان بەکاربهێنایە نەک من "ک" و تۆ "ك" یان من یان من "هـ" و تۆ "ھ". زۆر جار لە گووگڵ ئەگەڕێم بەدوای وشەیەکی کوردی ئەبێت بە ٢ - ٣ شێوە بینووسم. من لە نوێکردنەوەی تەختەکلیلەکە ئەمجارە پیتی "ك" لادەبەم لەبەرئەوەی کورد ئایتی وەک دانەری پیتەکان پیتی "ک"ی بە ستاندارد داناوە جا لێرەدا هەبوونی ئەو پیتە تەنها زیانی دەبێت.
جارێک لە کۆبوونەوەیەکی چاوگ باسی پیتی "ھ"م کرد کە کاک ئاراسیشی لێبوو، قسەیەکی جوانی کرد، وتی ئێمە تەنها کێشەی "ک، ھ، بزوێنی خڕ" ـمان نییە بگرە "ی، ئ" ـش. لەبەرئەوەی ئەو یائەی بەکاری دەبەین یائی فارسییە و پیتی "ئ" ـش وەکو پیتی ها پێویستی بە گۆڕینە بۆ "ئـ" چونکە لە کوردیدا ئەو پیتەی پێشوومان نییە.
پێم باشە کۆمەڵێک لە ماڵپەڕە ئایتییە کوردییەکان بڕیارێک لەسەر چارەنووسی نووسینی کوردی بدەین چونکە هەر بە جدی ئیتر درەنگ بووە و ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات زۆر کێشەدارە بۆ داهاتوومان.
بۆخۆم پشتگیری لە پیتەکانی "ک،بزوێنی خڕ،ھ" دەکەم لەگەڵ ڕاستکردنەوەی هەردوو پیتی "ی،ئ". دەستخۆش بۆ وروژاندنی ئەم باسە--Ara Qadir ١٨:١٧, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
دەمخۆش کاک ئارا بۆ ئەو روونکردنەوانە.

بەوهیوایەم کە بگەینە ئەنجامێک. خۆزگە هەمووان بەشدارییمان لە باسەکەدا دەکرد. --برووسک ١٩:٣٥, ١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئیتر کاتی ئەوەیە ئێرەش دەستکاری بکرێت لەژێر ڕۆشنایی دوا ئاخاوتنەکانی کوردئایتیگروپ و کاک چالاک. ڕێزی بێ پایان--هیوا (لێدوان) ١٢:٢٢, ٦ شوبات ٢٠١٣ (UTC)