ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ویکیپیدیای کوردیی ناویینەوە)
Jump to navigation Jump to search
فاڤایکۆنی ویکیپیدیا ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی
Wikipedia-logo-v2-ckb.svg
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەردەستە بەکوردیی سۆرانی
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
دروستکراو لەلایەنکومەڵگەی ویکیی کوردی
وێبگەckb.wikipedia.org
بازرگانینەخێر
تۆمارکردنئارەزوومەندانە
خستنەکار١٢ی ئابی ٢٠٠٩؛ ١١ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٩-٠٨-12)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
Creative Commons Attribution/
Share-Alike
3.0
ژمارەی وتارەکانی ویکپیدیای کوردیی ناوەندی بەپێی ساڵ

ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی یان ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی (پێشگر: ckb) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی (سۆرانی). ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیش وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاریی پەڕەکان بکەن، جگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە باوەڕپێکراوەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[١][٢]

ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەتا ئێستا ٤٥٬٥٧٢ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٧ بەڕێوەبەر و ٣١٬٧٨٦ وتاری ھەن.

مێژوو[دەستکاری]

لە سەرەتای کرانەوەی وەشانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی (کورمانجی) لە ٢٠٠٤ وتارە سۆرانییەکانیش ھەر لەوێ بڵاودەکرانەوە، بەڵام ئەم شێوەی کارکردنە ئاستەنگی دروست کردن و ئەمەش وای کرد لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ وەشانێکی نوێ بۆ ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروست بکرێت.

ئاماری ئێستا[دەستکاری]

ئاماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی
User icon 2.svg بەکارهێنەران Article grey.svg وتارەکان Filing cabinet icon.svg پەڕگەکان Wikipedia official icon.svg بەڕێوەبەران Symbol star gold.svg وتارە ھەڵبژێردراوەکان Symbol star3.svg وتارە باشەکان
٤٥٬٥٧٢ ٣١٬٧٨٦ ١٬٢٣١ ٧ ٤٣ ١٢

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]