ویلفرێد ئۆوین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلفرێد ئۆوین

وێلفرید ئیدوارد سۆلتەر ئۆین (ماوەی ژیان: لە ١٨ ئازاری ١٨٩٣ تاکوو ٤ی تشرینی دووەمی ١٩١٨) شاعێرێک و سەربازێکی ئینگلیزی بووە زۆربەی ڕەخنەگرەکان بەناودارترین شاعیرەکانیشەڕی جیھانی یەکەم لەقەڵەمیان داوە، لەساڵی ١٩٠٣ بۆ ساڵی ١٩٠٤ بەھەرەی نووسین و شیعر نووسینی لەخۆیدا بەدی کردووە، زۆر پەیوەستبووە بە ئایینی مەسیحیەوە و کتێبی پیرۆزی ئینجیل کاریگەریەکی زۆری بەسەریەوە ھەبووە بیجگە لە شاعیرەکانی قوتابخانەی ڕۆمانسی، دوای ئەوەی قوتابانەی تەواو کردووە بڕیاری داوە پەیوەندی بە زانکۆی لەندەنەوە بکات بەڵام نمرەی وای بەدەستنەھێناوە تاکو وەربگیرێت بەڵام دواتر لە زانکۆی ریدینج وەرگیراوە و زانستی ڕوەکی خوێندووە و پێش ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی یەکەم وەکو مامۆستای ئینگلیزی و فەرەنسی کاری کردووە. وێلفرید لە ساڵی ١٩١٥ دەستی کردووە بەخزمەتی سەربازی و لە ناوچەی ئیسکس بۆ ماوەی ٧ مانگ مەشقی کردووە، لەکاتی مەشقکردندا تووشی دوو ڕوداو بووە جارێکیان ئەو خەندەقەی خۆی تیا حەشارداوە بۆردومان کراوە جاری دووەمیشیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەیەکێک لەو چاڵانە گیری خواردووە کە ئەڵمانیەکان ھەڵیان کەندبوو، ئەم دوو ڕوداوە تووشی حاڵەتێکی دەرونی کردووە و ناچار ڕۆشتووە بۆ یەکێک لەنەخۆشخانە سەربازیەکان بۆ چارەسەر. وێلفرید لەلایەن زۆربەی نووسەران و ڕەخنەگران بەمەزنترین شاعیرەکانی جەنکی جیھانی یەکەم ناودەبرێت و یەکێک بووە لەو شاعیرانەی باسی ئازارەکانی جەنگ و وێنەی خەندەقەکان و ئەو گازانەی کردووە کە لەجەنگدا بەکاردەھێنرێت ھەر وەکو خۆیشی دەگێڕێتەوە لەتەمەنی ١٠ ساڵیەوە دەستی کردووە بە شیعر نووسین. لە ٤ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٨ پێش کۆتایی ھاتنی شەڕی جیھانی یەکەم بەھەفتەیەک وێلفرید ئۆین ڕاسپێردرابوو بۆ ئەنجامدانی کارێکی سەربازی و فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە[دەستکاری]