وریا غەفووری
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
|
| |||
| ئەزموونی گەنجی | |||
|---|---|---|---|
| پاسی تاران | |||
| ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
| ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
| ٢٠٠٧–٢٠١٠ | پاسی ھەمەدان | ٨١ | (٥) |
| ٢٠١٠–٢٠١٢ | شەھرداریی تەورێز | ٥٠ | (٣) |
| ٢٠١٢–٢٠١٤ | نەفتی تاران | ٦٢ | (٣) |
| ٢٠١٤–٢٠١٦ | سپاھان | ٤٥ | (٢) |
| ٢٠١٦–٢٠٢٢ | ئیستقلال | ١٣٥ | (١٩) |
| ٢٠٢٢–٢٠٢٣ | فوولاد | ١٢ | (٠) |
| سەرجەم | ٣٨٥ | (٣٢) | |
| هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||
| ٢٠١٤–٢٠١٩ | ئێران | ٢٨ | (٠) |
| ڕاهێنەرایەتی | |||
| ٢٠١٩ | ئیستقلال (یاریزانی چاودێر–بەڕێوەبەر) | ||
† یاری (گۆڵ). | |||
وریا غەفووری (لەدایکبووی ١٨ی ئەیلوولی ١٩٨٧ لە سنە) یاریوان خانەنشین تۆپی پێی کوردە.[١] ئەو لە تۆپی پێا فرەتر وەک بەرگریکار ڕاس و بازە ڕایەکیش وەک ناوەنکار ڕاس یاری کردە
یانەکان و ژیانی وەرزشی
[دەستکاری]وریا غەفووری یاری پرۆفشناڵی خۆی بە یاری کردن لە یانەی پاسی ھەمەدان لە ساڵی ٢٠٠٧ دەسپێکرد و تا ساڵی ٢٠١٠، ٨١ یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام داو، ٥ گۆڵیشی تۆمار کرد، کە ئەم ئامارە بە نیسبەت پۆستەکەی، کە ھافبەک و بەرگریکارە زۆر باشە.
پاش یاری لە یانەی پاسی ھەمەدان، لە ساڵی٢٠١٠ ئەچێتە ناو ڕیزی یاریزانانی یانەی شارەداری تەورێز و تا ساڵی ٢٠١٢، ٥٠یاری بۆ ئەو یانە ئەنجام ئەدات و ٣ گۆڵیش تۆمار ئەکات.
بە ھاتنی وەرزی نوێ خولی نایابەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٢ ئەچێتە ناو ڕیزی یانەی نەفتی تاران و دەورانی زێڕینی ئەو بەم جۆرە دەسپێ ئەکات و تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٤ لەم یانە ٤٩ یاری ئەنجام ئەدات و ٢ گۆڵیش تۆمار ئەکات.
لە کاتی یاری کردن لە یانەی نەفتی تاران، لە لایان کارلۆس کەیرۆشی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ی ئێران بۆ یاری کردن لە ھەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بانگ ھێشت کرا.
لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا، وریا غەفووری لە ھەمووی یاریەکاندا بەشدار بوو.پێشتر لە ئیستقلال تاران یاری دەکرد.[٢]
دەستگیرکردن
[دەستکاری]وریا غەفووری لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە فەرمانی دادگا بە هۆی کاردانەوەی تیژ و ئیستفزازی و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی هاوڕێی، سووکایەتیکردن و لەناوبردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەتەوەیی ئێران و پڕوپاگەندە دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرا.[٣][٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وریا غەفووری ماڵئاواییکرد». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «خبرگزاری فارس - وریا غفوری بازداشت شد». خبرگزاری فارس. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «وریا غفوری بازداشت شد». خبرگزاری برنا (بە فارسی). لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.