وتووێژ:کێشی جیھان (گۆرانیی ئێڤەنێسنس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بینینی وتارەکە لەماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا

ناو[دەستکاری]

هێندەی ئاگادارم، کەلە ڕێزمانی کوردیدا دوو پیتی بزوێن لەسەر یەک نایەن. لێرە دەبێت گۆرانی یان گۆرانیی بێت ؟ هاوکات چەند وشەیەکدی هاوشێوە هەن. ibrahim وتووێژ ‏١٩:٢٨، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)

حەزەکەم ڕای کاکە @Serchia: وەربگرین لەسەر ئەمە، پێموایە ئەو ییەی دووەم خاوەنێتییە.‎—ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏٢٠:٤١، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
ئەمە دوو بزوێن نییە، بزوێنێک و نەبزوێنێکە.

goranîy = goranî + y: î بزوێن + y نەبزوێن

--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣١، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەی چالاک. کاک ئیبراھیم ئەو (ی) پێویستە، لە ڕێنمایییەکانی بەشی نووسینی ویکیپیدیا ئاماژەی بۆ کراوە. | سەرچیا — ‏١٩:٣٣، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)