وتووێژ:کازینۆی ئۆنلاین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Nskoalj پێویست بوو وتووێژ بکەی پێش گواستنەوە، و بەڵێ گازینۆ لە کوردستانی عێراق ھەیە و باوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٥٨، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: من ئەوەم نەزانیبوو لەلای ئێوە باوە. بەڵام سەیری ویکیدراوە بکە لە کوێ گازینۆ نووسراوە، ھەروەھا بە عەرەبیش دەڵێن کازینۆ، کازینۆ ئینگلیزییە و نازانم بۆ بەھەڵە بووەتە گازینۆ. گەر وایە با @Calak: @Aza: @Aram: @Tessla: بێنە ناو باسەکە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:١١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بەڕێزم "لای ئێمە" نازانم مەبەستت چییە؟ چونکە من نەم وت لای من باوە باسی کوردستانی عێراقم کرد. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٣، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
سڵاو، ڕاستە لە ئینگلیزیدا بە کازینۆ دەخوێندرێتەوە، بەڵام بە کوردی سۆرانی بەس پێی دەوترێت گازینۆ. باشتریشە گەر شتێک دڵنیا نەبوویت بە وتووێژ کاری لەسەر بکەیت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٣:١٦، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: من وا تێگەیشتم جەنابت خەڵکی کوردستانی عێراقی و نازانم دروست تێگەیشتم یا ھەڵە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

نا ببورە ئاسایە، و من خەڵکی کوردستانی عێراق نیم، کێشەش نییە گەر کرا کازینۆ دەکەین بە ڕەوانەکەر بۆ گازینۆ. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٢٢، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

ڕێزت ھەیە بەڕێز @Sakura emad: بزانین ئەو بەڕێزانەی بانگھێشت کراون چی دەڵێن و ئەگەر زیاتر لەسەر چی ساغبوونەوە با ئەویان بێت. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:٤٧، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Tessla: لە کوردستانی ئێران ھەر دەڵێن کازینۆ (وەرگیراو لە ئینگلیزییەکەی)، بەڵام گەر لە کوردستانی عێراق گازینۆ باوە ئایا شوێنێک ھەیە نووسرابێ «گازینۆی فڵانی»؟ خۆ ئەسڵەن کازینۆ لە گشت کوردستان نە باوە و نە بەفەرمی بوونێکی وای ھەیە! و ناوەکەشی تەنیا کەسێکی زۆر کەم بەکاریدێنن، بەڵام گازینۆ بەھەڵە باو بووە و ناشزانم لەکوێوە ھاتووە، چۆن ھەموو ئەو زمانانەی کاریگەریان لەسەر کوردی ھەیە (عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی) ھەموو دەڵێن کازینۆ، بەڵام لەھەر حاڵدا گەر زیاتر لەسەر گازینۆ ساغبوونەوە ئەوکات دەستکارییەکەم دەگەڕێنمەوە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:٥٥، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Nskoalj: لە باشوور دەڵێن «گازینۆ». کۆنترین دەق کە ئەو وشەیە بە گازینۆ تێیدا نووسرابێت و دۆزیبێتمەوە (بەڵام گەر چاپ بۆ چاپ دەستکاری نەکرابێ)، ئەوا پێکەنینی گەدای حەسەن قزڵجییە لە ڤەژینبوکس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٠، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Aram: لە کوردستانیکا بە کازینۆ ھاتووە. باشتر وایە باسێکی زۆرتری لەسەر بکرێت و کەسانێکی زیاتر بێنە ناو باسەکە. کازینۆ بەڕەسەن وشەیەکی ئیتالییە و ھەر بەم شێوەیەش دەخوێنرێتەوە، گەر دەزانن گازینۆ لەکوێوە ھاتووەتە ناو زمان خۆشحاڵ دەبم بیڵێن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٤٣، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Nskoalj: وەڵا بمبوورە و قسەیەکم بۆ ھۆکاری گۆکردنەکەی بە گازینۆ پێ نییە. ڕەنگە کاک @Serchia:، @Aza:، @Calak: یان @Pirehelokan: شتێک بزانن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٨، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

ڕێزت ھەیە بەڕێز @Aram: باش دەبێت کەسانێکی دیکەش بۆچوونی خۆیان بڵێن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٧:١٦، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

من کازینۆ بە باشتر ئەزانم. نەشمئەزانی گازینۆشی پێ ئەڵێن. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٩، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]