وتووێژ:ڕێگاگلێن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هاوڕێیان زەحمەت نەبێ لەسەر نێوی ئەو وتارە ئیستێک بکەن؛ باگردێن خۆی شتێکی دیکەیە. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٣٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Keenîî: چی بکەین؟! تێنەگەشتم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٧، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم ناوە چییە لە کوێوە ھاتووە؟ یانی لەودیو وای پێ دەڵێن؟-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @فەرهاد: ئێوە سازکەری وتارەکەن تکایە گەر دەتوانی ناوەکە بۆ کاک چالاک ڕوونبکەوە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٤١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان @Keenîî: @Calak: @Ahrir: لە هەولێر پێی دەڵێن باگوردان،ئەم ئامێرە هەمان ئامێری باگوردانە(باگردێن)کە ئێستا پەرەی پێدراوە و گەورەکراوە و لەداهاتووش شێوازی تری لێ درووست دەکرێت.سپاس.فەرهاد (لێدوان) ‏١٨:٤٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش بێ. من دەزانم ئەمە کورتکراوەی بانگوردان-ە و لە ناوەکەیەوە دیارە بۆ سەر بان لە کار کراوە. ئەمە بە ئینگلیزی دەبێتە Hand roller (ئەمەتا وێنەکەی) بەڵام دیارە Road roller شتێکی ترە و ئەم ناوە بۆ ئەم مەبەستە ناگونجێ و ئەمانە دوو ئامێری سەربەخۆن و دەبێ ناوی جیاوازیان ھەبێ.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٤، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Calak:لە ئینگلیزی هەرشتێک لولەیی بێت و بخوڵێتەوە پێی دەڵێن (roller)وەک ڕۆڵەی بۆیاغ و ڕۆڵەی قیرتاو و ڕۆڵەی ماڵ و ڕۆلەی هتد،لەکوردەواری باگوردانمان هەیە کە هەمان ئیش دەکات باگوردان خۆڵ دەپەستێتەوە جا ئەو خاکە خاکی سەربان بێت یان خاکی شەقام بێت یان هەرشتێکی تر،لە یەرک و ناو وەک یەکن تەنها پەرەیان پێ داوە،وە زمانی کوردی دەوڵەمەندترە لەوبابەتە جگە لەوەی لەهەموو کوردستان بەو ناوە بانگی دەکەن مەگەر لە ڕۆژهەڵات نەبێت،وشەی پەستێنەر پتر وەک کردار یان وەسف بەکاردێت ئەگەر وەها بانگی بکەین.من هیچ کێشەیەکی لێ نابینم چونکە هەم ناوێکی باوە هەمیش لەڕووی زمانەوانیەوە پاراوترە.بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم وشەی باگوردان کوردی نییە و فارسییە [١]. دووەم جنابت دەفەرمووی بۆ تەواوی ئەم شتانەی خۆڵ دەپەستێتەوە دەبێ بڵێین باگوردان کە ئەمە قسەیەکی زۆر نەگونجاوە. پاشان دەفەرمووی ئەمە دەوڵەمەندیی کوردی دەگەیێنێ! ئەوەی کە بە سەد ئامێری جیاواز ھەر بڵێین باگوردان دەبێتە دەوڵەمەندی؟ ئەویش وشەیەک کە خۆی فارسییە. بە ھەر حاڵ درێژە بەم لێدوانە نادەم ھەر وەک وتم باگوردان (کە لە ڕۆژھەڵاتیش باوە) بۆ ناوی ئەم ئامێرەی کە لەم وتارەدا ھاتووە ناوێکی گونجاو نییە و ھەر وک وتم بۆ Hand roller باشترە. زۆر سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە@Calak:کێشەمان نیە،ناوەکەی ببینەوە تا لەسەری قسەبکەین،باشە ناو یان وشەی جێگرەوە چیە؟دووەمیش ئەم وشەیە باگوردان یان باگوردێن وشەیەکی تەواو کوردیە ئەو سەرچاوەیەی کە داتناوە پشتی پێ نابەسترێت،هەزاران وشەی فەرەنسی و عەرەبیشی لەگەڵ فارسی گونجاندووە.بە هەر حاڵ جێگرەوەیەکی چاکی بۆ دابنێ تا پشتیوان بین.فەرهاد (لێدوان) ‏١١:١٦، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە باشووریش زۆرتر ناوە عەرەبییەکەی دەڵێن (عادیلە)، نەمبیستووە ئەو ناوەی بۆ بەکاربێت. باگوردان ھەر بۆ ئەوەیان بووە کە بە دەست کاری پێ دەکرێت. باشترە ناوێکی دیکە بۆ ئەمە دابنرێت. سەرچیا‏١٨:١٠، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمەیش بۆ ئەمە فارسییەکەی دەڵێن و کوردییەکەی نازانم. بۆ باگردان-یش دڵنیا بە فارسییە و بە کوردی پێی دەڵێن بانگلێر یان بانتلێن. ھەڵبەت کێشە ئەمە نییە وشەکە کوردی نییە کێشە ئەمەیە باگردان جیاوازە و بۆ شتێکی تر باشە. چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٥، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە بەوە کە سەر بانی پێ ئەکوتنەوە تا تکە نەکا ئەڵێین بانگلێر. با بەمەش بڵێین بوارگلێر. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٠، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاگلێر جوانترە. ڕا = ڕێ. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٤٦، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەمووکەس نازانێت گلێر چییە و لە فەرھەنگەکانیش بە واتای دیکە ھاتووە. پێشنیاری ڕێپەستێن (ڕێ + پەستێن) دەکەم. سەرچیا‏١٨:١٠، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەکارھێنەر:Serchia: من ناڵێم پێشنیاری جنابت جوان نییە یان ھەڵەیە. زۆریش باشە. قسەی من ئەمەیە ھەموومان دەزانین roll نابێتە پەستاوتن. دەی لێرە توانیمان بڵێین پەستاوتن دیارە لە ھەموو شوێنێکدا ناتوانین. بۆیە ئەم کارە (ھەر جارێ شتێک دانان) ھەر سەر لە خەڵک دەشێوێنێ.
دەی roll دەبێتە چی بە کوردی؟ دەبێتە گلان و گلاندن. بەم ئامرازە لە مەڵبەندێکی پان و بەریندا بانگلێن و بانگلان-یش دەڵێن. دەی کورد دەزانێ پەستاوتن و پەستێو چییە بەڵام نازانێ گلاندن و گلێن چییە؟ ئەگەر لە جیاتی گلێر بنووسین گلێن من پێم تەواوە و ھەموو کەسیش دەزانێ چییە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٥، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: مادام وایە با گلێن بێت. ئێستا (Road roller) بکەینە چی؟ گلێنی ڕێگا، ڕێگاگلێن، یان ڕێگلێن. سەبارەت بە «پەستێن»یش، پێت وایە بۆ چ وشەیەکی ئینگلیزی دەبێت؟ ڕەنگە بۆ (compactor) دەست بدات. سەرچیا‏١٧:٣٦، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ھەر سێک بەرامبەر گونجاوە.
یۆ پەستانەوە (پەستن، پەستنەوە، پەستاوتن، پەستاندن و ...) بەڕاستی نازانم رێک بەرامبەری چییە. نازانم فەرقەکەی لەگەڵ ئاخنینەوە چییە؟ ئەگەر بڵێین compactor دروستە دەتوانین بڵێین compressorیش دروستە. بۆیە ھەتا مانای دەقیقی وشەکان نەزانین ھەر چی بیکەین سوودی نابێ ھیچ، زەرەریشی دەبێ. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گواسترایەوە بۆ گلێنی ڕێگا. سەرچیا‏١٩:٢١، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: کاک سەرچیا من ھەر ھۆشم نەبوو گلێنی ڕێگا ڕاست نییە دەبێ بڵێین گلێنەری ڕێگا. ئەگەر وشەکە لێکدراو بێ پێویستمان بە پاشگری -ئەر نییە. بۆیە من ھەر پێم باشە بڵێین ڕێگاگلێن چون کورتترە (٤ کەرتە) بەڵام گلێنەری ڕێگا ٦ کەرتە زۆر دوورودرێژە. بە پێویستیش نازانم وشەکە بکەینە دوو بەش. کورد دەڵێ بانگلێن نەک گلێنەری بان و ھتد. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٨، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە، کردمە ڕێگاگلێن. سەرچیا‏١٧:١١، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڕێگاگلێنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:٤٥، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]