وتووێژ:خێوەت گەورە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرچاوە[دەستکاری]

ئێستا سەرچاوەم پێ زیاد کرد و زانیاری تریش زیاد دەکەم بە وتارەکە. بۆیە بۆ سڕینەوەی وتارەکان زوو بڕیار مەدەن. بە سپاسەوە Mohammad daneshgar (لێدوان) ‏١١:٤٠، ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Mohammad daneshgar: دڵنیا بە ئێمە یەکسەر تاگی سڕینەوە لێ نادەین و چاوەڕێی بەکارھێنەرە نوێیەکان دەکەین و کاتیان پێ دەدەین تا بە ئیسراحەتی خۆیان وتارەکان پەرە پێ بدەن، بەڵام بۆ بەکارھێنەرە شارەزاکان کەمتر دەرفەت دەدەین. جگە لەوەی دوو جۆر تاگی سڕینەوە ھەن (وپ:پسخ و وپ:سپ) کە یەکەمیان ماوەکەی تەنیا ٢٤ کاتژمێرە و دووەمیان ماوەکەی یەک ھەفتەیە. بەھەرحاڵ، بۆ ڕزگار بوون لە تاگی سڕینەوە بەڕێزتان لەمەودوا دەتوانن
  • سوود لە تاگی {{ئامادەکردن}} وەرگرن تا بە ئیسراحەت تەواوی دەکەن و پاشان داڕێژەکە لابەرن.
  • لە خۆڵەپەتانێکەت یان ژێرپەڕەیەکی خۆتدا وتارەکە دروست بکەیت و پاشان بیگوازیتەوە بۆ بۆشایی ناوی وتار.
سەرنج: نیگەران مەبە! گەر ھەر وتارێک سڕدرایەوە، تکایە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرێکەوە بکە تا بیگەڕێنێتەوە (لەکاتێکدا نییەتی دەستکاریکردن و باشترکردنی وتارەکەت ھەبوو). وە گەر ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، تکایە ئازادانە لە پرسگا بپرسە. سپاس بۆ خەمخۆرییت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣١، ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

یان بڵێن خێوەتی گەورە یا ئەگەر دەیکەنە یەک وشە دەبێ بڵێن گەورەخێوەت وەک گەورەپیاو.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٤، ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستمەوە بۆ گەورەخێوەت، و «خێوەتی گەورە»شم کردە ڕەوانەکەر بۆی. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٤، ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە لە جێگایەکی پینگت کردبووم نایبینمەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٩، ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە @Calak: گیان لێرە بوو. سپاس کە لەبیرت مابوو:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٦، ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برا خێوەت گەورە بۆ خۆی یەک وشەیە، خێوەتی گەورە دوو وشەیە. جا چونکە یەک وشەیە هەر دەبێ بە لکاویش بنووسرێ، بەڵام هەنێ کەس لە خۆیانەوە ڕێنووسه دروستەکە دەگۆڕن بۆ هەڵەکەی خۆیان. لە باری ڕێزمانییەوە خێوەتگەورە دروست و بێ کێشەیە. تکایە زووش دروستی بکەنەوە با چیدی بێزار نەبین لە دەستکاری نابەجێ. -- Mohammad daneshgar (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر گەورە بێتە دواوە دەبێ لە نیوان خێوەت و گەورەدا نێوانگری -ە- بێت یانی خێوەتەگەوەر نەک خێوەتگەورە. ھەر وەک دەڵێن بابەگەورە نەک بابگەورە یان ھەرزنەگەورە نەک ھەرزنگەورە (ھەروەھا کلکەگەورە). واش ھەیە گەورە بێتە سەرەتاوە وەک گەورەماڵ، گەورەکچ، گەورەچۆڵ و ... . من پێم وایە گەورەخێوەت جوانتر و سووکترە لە خێوەتەگەورە.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٧، ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برا تکایە ناوی وتارەکە دروست بکەنەوە و بیکەنەوە بە خێوەت گەورە. گەورە خێوەت ناوە، بەڵام خێوەت گەورە ئاوەڵناوە واتە سیفەتە. بۆ نموونە دەتوانین بڵێین پەدەکە پارتێکی خێوەتگەورەیە. بەڵام هەڵەیە بێژین پەدەکە پارتێکی گەورەخێوەتە. خۆ پەدەکە خێوەت نییە. Mohammad daneshgar (لێدوان) ‏٠٤:٣٤، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Mohammad daneshgar: بەڕێزم ویکیپیدیا لەسەر یەکدەنگی بەڕێوە دەچێت، ئەگەر تۆش ڕاست بیت بەڵام یەکدەنگی لەسەر ئەو ناوە بێت دەبێت ملکەچی بڕیارەکە بیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٢٨، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برا نموونەکانت بە دەردی فارس دەڵێن قیاسی مەعەلفارقن. جوان سەرنج بە تا ڕوونی بکەمەوە. وشەی بابەگەورە جنسەکەی ناوە واتە ئیسمە واتە ناونە. بۆیە لەگەڵ وشەی big tent واتە خێوەت گەورەدا زۆر جیاوازە چونکە جنسی وشەی خێوەت گەورە ئاوەڵناوە واتە سیفەتە واتە ئەدجکتیڤە. وەرە لەگەڵ وشەی چاوجواندا بەراوردی بکە تا بزانی چۆنە. وشەی چاوجوان نە پێویستی بە گیرەی ە هەیە و نە پێویستی بەوە هەیە بیکەین بە جوانەچاو. هەم چاوەجوان و هەم جوانەچاو هەردوویان هەڵەن. وشەی خێوەتگەورەیش لەم چەشنەیە. من خوێندکاری زمان و وێژەم لە بابەتەکە تێدەگەم و باشیش بیرم لێ کردووەتەوە. ئەوەتا ڕوونیشم کردەوە. بۆیە یا بەڵگە و ڕوونکردنەوەیەکی باشتر بهێنن یان دەستبەجی ناوی وتارەکە ڕاست بکەنەوە و بیکەنەوە بە خێوەتگەورە. خۆ دیارە زۆر هەڵەیە بێژین فڵانە حیزب گەورەخێوەتە، خۆ ئەو حیزبە خێوەت و چادر نییە تا بێژین خێوەتێکی گەورەیە. بەڵکوو دەبێ بڵێین خێوەتگەورەیە واتە حیزبەکە هەمووگرە. بە سپاسەوە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Mohammad daneshgar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
@Épine:@Calak:@ئارام بکر: ڕوونکردنەوەکەی جوانە و دەکرێت سەرنجی بدرێت. تکایە بە ناوەکەدا بچنەوە. هەر وەک وتوویەتی ڕۆڵی وشەی گەورەخێوەت و خێوەتگەورە جیایە، یەکێک ناوە و ئەوی تر ئاوەڵناوە. -- Eyubm (لێدوان) ‏١٧:٢٥، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاوەڕێ بن تا وتووێژ تەواو ئەبێ.- با بەکارھێنەر Calakیش قسەی خۆی بکا.-◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٣٤، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕام لەگەڵ @Mohammad daneshgar:، تکایە بەردەوامیش بن لە بەشدارییەکانتان لە ویکیپیدیای کوردی. لێرە دەتوانن خزمەتێکی بێوێنە بە زمانی کوردی بکەن. سەرچیا‏١٣:٥٣، ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
من کوڕەگەورەم یا من گەورەکوڕم. کێشەی چییە؟ بەڵام کوا وا ھەیە بڵێن من کوڕگەورەم؟! لانی کەم بۆ وشەی گەورە وا نییە. دەی ئەمە دروست وەک ئەمەیە بڵێی پەکەکە گەوەرەخێوەتە یان خێوەتەگەوەرەیە. ھیچ کێشەی نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٨، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برا کاک چالاک کوڕەگەورە ڕۆلی ناوی هەیە، خێوەتگەورە ڕۆڵی ئاوەڵناوی هەیە بۆ تێناگەن لێم ئەی هاوار فەرموون پرسی زمانەوانێک بکەن بزانن چی دەڵێت. برا وشە بە وشەی ئەم وتارە من وەرمگێڕاوە و بەردەوامیشم لەوەی کە ماویەتی، لانیکەم مافی ئەوەم پێ بدەن ناوی وتارەکەش خۆم دیاریی بکەم. خۆ بە هەزاران هەڵەی زەق لە ویکیپیدیای کوردیدا هەیە ئێوەش گیرتان داوە بەم دروستەی من!!!— ئەم لێدوانە لەلایەن Mohammad daneshgar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
@Mohammad daneshgar: دووبارە، شتەکان لێرە بە وتووێژ بەڕێوە دەڕۆن. تاکوو یەکدەنگی نەبێت کردەوەش نابێت. کاک @Calak: تکایە دووبارە بەسەر وتووێژەکە بچۆرەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٢٥، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کوا یەکدەنگی، ئەوە خۆ بەسی دەنگی جەنابتە. هەر سەیری ئەم وتووێژە بکە، چەند کەسێک هاوڕایی خۆیان لەگەڵ مندا دەربڕیوە. ئەم جۆرە چالاکییەکانی ئێوە هیچ کە نابن بە پاڵنەرێک بۆ بەشداربووان، بەڵکوو تەنانەت لەمپەرێکیشە لە بەرانبەر پەرەپێدانی ویکیپیدیای کوردیدا. ئەو یەکدەنگییەی کە جەنابت پەیتاپەیتا باسی دەکەیت، پێوەرەکەی چییە؟! ئەگەر پێوەرەکەی ڕای بەشداربووان بێت خۆ لێرەدا حەق بە منە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Mohammad daneshgar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) 23:24، 10ی حوزەیرانی 2019 (UTC)

@Calak: زەحمەت نەبێ وەڵامی ئەم بەڕێزە بەنەوە با وتووێژ کۆتایی بێت. ئەگەر بێ وەڵام بیت وای دادەنێین کە ڕاست دەکا و ئەیگوازینەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی خێوەت گەورەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:١٢، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی خێوەت گەورەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:٣٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی خێوەت گەورەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:١٤، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی خێوەت گەورەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٠:٢٨، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]