وایڵد فایەر
وایڵد فایەر | |
---|---|
بنەچە | بیلۆکسی، میسیسیپی |
چەشنەکان | ھارد ڕۆک |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٥ | –ئێستا
وێبگە | وێبگەی فەرمی |
ئەندامان | زاک سۆیەر تایلر ڕۆبێرتز تایلر ڤاس کامرۆن ئالیدۆر |
وایڵد فایەر (بە ئینگلیزی: Wild Fire) گرووپێکی مۆسیقی ھارد ڕۆکی ئەمریکییە کە لە بیلۆکسی میسیسیپی دامەزراوە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ و بە تەواوەتی سەربەخۆن.[١][٢] گرووپەکە لە چوار ئەندام پێکھاتووە: زاک سۆیەر (گۆرانیبێژی، تەختەکلیلژەن)، تایلر ڕۆبێرتز (گیتارژەن)، تایلر ڤاس (بەیسژەن)، و کامرۆن ئالیدۆن (تەپڵژەن). گرووپەکە یەکەم تاکەگۆرانیی خۆیانیان لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بڵاوکردەوە بە ناوی ڤیلەین (دوژمن)[٣] کە دواتر ئەم تاکەگۆرانییە خرایە یەکەم ئەلبومی تەواو و دەرکەوتنی گرووپەکەوە بە ناوی ڕیڤۆڵت کە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە.[٤] ئەلبومەکە لە ١٥ تراک پێکھاتووە. مۆسیقای گرووپەکە لەلایەن ھونەرمەندی وەک کۆرن، ئینکیوبەس، سێڤن دەست و نەتینگ مۆرەوە کاری تێکراوە.
مێژوو
[دەستکاری]دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنیان بە ناوی ڕیڤۆڵت، گرووپەکە دەستیان کرد بە گەشتکردن بە ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. ئەوان بانگەشەیان بۆ یەکەم کۆنسێرتیان کرد لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، کە لە پاڵ ھونەرمەند «سلیپینگ ویت سایرنس» لە «ھاوس ئۆف بلووز پێرش ڕووم» کۆنسێرتەکەیان ئەنجام دا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Wild Fire». www.wildfireofficial.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Wild Fire». www.facebook.com (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Villain» (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Revolt» (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وایڵد فایەر تێدایە. |