وارن بافێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وارن بافێت

وارێن ئیدوارد بوفێت، لەدایکبووی ٣٠ی ئابی ١٩٣٠یە، لە ئۆماھا، نێبراسکا. بازرگانێکی پیشەسازی ئەمریکیە، سەرمایەدار و خێرخوازیشە، سەرکەوتوترین وەبەرھێنەری سەدەی بیستەمە، بوفێت سەرۆک لێژنە و سەرۆکی کار و خاوەن بەشی Berkshire Hathawayیە، وە لەناو رێزبەندی دەولەمەندترین کەسانی جیھان دا ھەیە، لە سالی ٢٠٠٨ بە دەولەمەندترین کەس رێزبەندی کرا و لە پلەی یەکەم بوو، وە لە سالی ٢٠١٥ ھاتە پلەی سێیەم، لە سالی ٢٠١٢ ڕۆژنامەی تایم بە کاریگەرترین کەسی جیھانی دانا لەو ساڵە. ھەروەھا زۆر جار ئاماژەی بۆ دەکرێ بە جادوگەرەکەی ئۆماھا" یان "فالچیەکەی ئۆماھا"، ئەویش بەھۆی تێبینی کردنی لە بەردەوامی لەسەر ئەو وەبەرھێنانە زۆر بە نرخانەی کردویەتی و ھەروەھا دەستپێوەگرتنی بەو سەرمایە مەزنەی ھەیەتی، بوفێت خێرخوازێکی ناسراوە، وە بەلێنیشی داوە کە سەدا ٩٩ی سامانەکەی بۆ کاری خێرخوازی ببەخشێت، بە شێوەیەکی سەرەتایی لەرێێ دامەزراوەی گەیتس. لە ١١ی ئەپریلی سالی ٢٠١٢ دیاریکرا کە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتی ھەیە، بەلام بە سەرکەوتویی ھەر لە سالی ٢٠١٢ چارەسەر کرا.