واتاناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

واتاناسی (بە ئینگلیزی: semantics کە لە یۆنانی کۆنەوە وەرگیراوە وشەی sēmantikós کە بەمانای "گرنگ" دێت) بریتیە لە خوێندنی واتا (مانا). ورد دەبێتەوە لە پەیوەندی نیشاندەرەکانی وەک وشە، ھێما و نیشانە لەگەڵ ئەو واتایەی ھەیانە؛ ئەو مانایەی دەیبەخشن. واتاناسی زمانناسی بریتیە لە خوێندنی ئەو واتانەی کە بەکاردێن بۆ دەربڕینی مرۆڤ لەڕێگای زمانەوە. شێوازەکانی تری واتاناسی ھەروەھا واتاناسیەکانی زمانەکانی پرۆگرامکردن، ژیربێژی فەرمی و سیمیۆتیکیش (نیشانناسی) دەگرێتەوە. لە زاراوە فەرمیەکاندا وشەی واتاناسی (سێمانتیکس) بە semasiologyیش ناسراوە.