وتووێژ:واتاناسی
ڕواڵەت
واتا
[دەستکاری]من نازانم چۆناوچون واتا وەک بەرامبەری مانا دانراوە. تا ئەو جێگایەی دەزانم واتا لە «واتەی» ھەورامی وەرگیراوە کە چاوگە رێک بە مانای «وتن»ی سۆرانی. بەم پێیە واتا و واتە ھەورامی یانی وتە. دەی وتە چی بە مانا داوە؟
باوبوونی وشەی ھەڵە چی لە ھەڵەبوونەکەی کەم ناکاتەوە. یانی وشەی مانای عەرەبی زیانی بۆ زمانی کوردی زیاترە یان وشەی ئاوا ھەڵە و بێ دایک و باوک؟--چالاک وتووێژ ٢١:١٨، ١ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
- من لەگەڵت نیم کاک چالاک. وشەی واتا لەم نیو سەدەی دوایییەدا مانای نوێی وە خۆ گرتووە. لە ھەورامیدا بە مانای وتەیە، لە سۆرانیدا مانای نوێی پەیدا کردووە.--Aza (لێدوان) ٠٨:٠٠، ٢ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
- @Aza: باشە قسەی تو ڕاست و دەڵێین لە سۆرانیدا مانای وشەکە گۆڕاوە. مەسەڵە ئەمەیە لە ھەورامیدا خۆ وشەی «واتا»مان نییە ھەتا بڵێین ماناکەمان گۆڕیوە! «واتا»ی ھەورامی دەبێتە «وتا»ی سۆرانی دەی وتا مانای ھەیە؟! بۆیە دەڵێم ئەم وشەیە بێ دایک و باوکە.
- بەڵێ لە ھەورامیدا واتە دروست بە مانای وتە ھەیە. لانی کەم بیانوتبا واتە شتێک. بەڵام ھاتوون لەسەر کێشی وشەی عەرەبی «مانا» وشە واتایان ساز کردووە. ئاخەر وشەسازی کەی ئاوا دەبێ.--چالاک وتووێژ ٠٩:٣٩، ٢ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
- زۆر باشە. دەی با واتە بێ و واتەناسی. سپاس.--Aza (لێدوان) ١٠:١٤، ٢ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
- وابزانم ھەر واتا بێت جوانترە. واتە ئەمڕۆ لە سۆرانیدا یانی یانی نەک مانا. ئەوەی من بیرم بێت مەلا عەبدولکەریم لە پەنجاکاندا واتەی زۆر بە کار ھێناوە. نازانم بیرم نایەت پێش ئەو چی! مەبەستم ئەوەیە کە ئەمڕۆ واتا و واتە دوو پارت ئاف سپیچی جیاوازن و ناکرێت لە جێی یەک بە کاریان بھێنین. ئەوەی من سەری لێ دەر بکەم واتا لە سۆرانیدا ناوە و واتە کارە. لەوەی کە واتەی ئەمڕۆ لە ھەورامییەوە ھاتبێت دڵنیا نیم. بەڵێ لە ھەورامی واتا (وەک ناو) و وات (وەک کار) ھەن. بەڵام ڕەنگە واتە لە وەھاتە و وەھایەوە ھاتبێت! سەیرێکی ھەمبانە بۆرینەش بکەن خراپ نیە. بڕوا ناکەم ھەژار لە ژێر کاریگەریی ھەورامیدا بووبێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:١٦، ٤ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
- گۆران ئەڵێ: با ڕەنگیان پەرداخت بێ و جێگەیان سەرچڵ بێ --- بە واتەی خەڵکی تر با ناویان شاگوڵ بێ.--Aza (لێدوان) ٠٥:١٨، ٤ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
- زۆر دوور مەڕوانە پیرەھەڵۆ گیان ریشەی وشەی (ئا)وەھا یان (ئا)وا ئاشکرایە.
- بەڵام وتنی سۆرانی کە لەگەڵ واتەی ھەۆرامی ھاومانان لە «واختەن»ی (wāxtan) پاڵەوی وەرگیراوە. ڕەنگە ئاخاوتنیش ھەر لەمەوە ھاتبێ و ئەمانە ناچنەوە سەر (ئا)وەھا یان (ئا)وا.
- لە ھەورامیدا واتە یانی وتە و مانای ئاشکرایە و بەڵام واتامان نییە.
- ئەگەر بڵێین واتا لە وا+تا پێکھاتووە دەی تا لێرەدا چییە؟ یان دەنا لە واتەدا تە مانای چییە؟
- باسی ھەنبانەشت کرد. دەی لەو رستەیەی ھەنبانەدا خو واتا بە مانای «یانی» ھاتووە: ئێژم بچۆ واتا بڕۆ دە تێ بگە > ئێژم بچۆ یانی بڕۆ دە تێ بگە.
- من دڵنیام ھەر کەس ئەم وشانەی داناوە تەواو بە ھەڵە چووە.
- بەڕاستی ئەم واتا و واتەیە زۆر بێتامن. باشە گرفتی مانا و یانی ئاخر چی بوو؟ خۆ ھەموو کوردێک تێی دەگا خۆ نابێ دەست لە وشەی ئاوا باو بدرێ. لە لایەک دەست لە وشەی ئاوا باو دەدەن و زمان دەشێوێنن لە لایەکی تریشەوە پۆل پۆل وشەی بیانی دخەنە ناو زمانەوە نازانم بەرەو کوێ دەچن.--چالاک وتووێژ ١١:١١، ٤ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)