ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرمەنستان
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرمەنستان | |
---|---|
بە ئەرمەنی: Հայաստանի ֆուտբոլի ազգային հավաքական | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ |
وڵاتی وەرزش | ئەرمەنستان |
ناو بە زمانی فەرمی | Հայաստանի ֆուտբոլի ազգային հավաքական |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئەرمەنستان |
ڕاهێنەر | Suren Chakhalyan |
کاپتن | Varazdat Haroyan |
یاریگا | Republican Stadium، Hrazdan Stadium |
خاوەن | یەکێتیی تۆپی پێی ئەرمینیا |
کارپێکەر | یەکێتیی تۆپی پێی ئەرمینیا |
وێبگە | http://www.ffa.am/en/1383993963 |
Kit supplier | Macron |
کۆدی وڵات لە فیفا | ARM |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرمەنستان (بە ئەرمەنی: Հայաստանի ֆուտբոլի ազգային հավաքական) نوێنەرایەتی ئەرمەنستان دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەرمینیا سەپەرشتی دەکرێت کە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێ لە ئەرمەنستانە.[١][٢]دوای بەدەستھێنانی سەربەخۆیی لە یەکێتیی سۆڤیەت، یەکێتیی تۆپی پێی ئەرمەنستان لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە فیفا و لە ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە یوفا کردووە، مێژووی ھەڵبژاردەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ دەستیپێکردووە، کاتێک یەکەم یاری خۆی بەرامبەر مۆڵدۆڤا ئەنجامدا بە یەکسان بوون بە بێ گۆڵ کۆتایی ھات. ھەڵبژاردەی نیشتمانی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ١٩٩٦ بەدواوە بەشداری لە پاڵاوتنەکانی ھەموو پاڵەوانێتییە گەورەکانی کردووە، ھەرچەندە ھێشتا نەیانتوانیوە سەرکەون بۆ قۆناغەکانی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا یان جامی جیھانیی فیفا.[٣][٤]دەستکەوتە سەرەکییەکانی تیپەکە بریتی بوون لە بەدەستھێنانی پلەی سێیەم لە قۆناغی پاڵاوتنەکانیجامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢،[٥] و سەرکەوتنیان بۆ خولی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٢–٢٠٢٣ی بی.
پاڵەوتنەکانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
[دەستکاری]ئەرمەنستان بەشداریی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفای٢٠٢٢ کرد و بە لاوازی دەرکەوت بەرامبەر بەو کۆمەڵەیەی کە ئەڵمانیا و ئایسلەندا و ڕۆمانیا و مەقدۆنیای بەھێزی لەخۆگرتبوو. ئەرمەنستان بە بردنەوەیەکی سەختی ١–٠ لە یانەی لیختنشتاین لە دەرەوەی یاریگای خۆی یارییەکانی دەستپێکرد. ھەردوو یاری ئایسلەندا و ڕۆمانیایان لە یاریگای خۆیاندا بە ئەنجامی ٢–٠ و ٣–٢ بردەوە و بۆ یەکەمجار لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا بوون، ئەمەش ھیوای وڵاتەکەی بۆ سەرکەوتن بۆ یەکەمین جامی جیھانیی فیفا بەرزکردەوە؛ بەڵام لە کۆتاییدا وەرزی ئەرمەنستان بە نائومێدییەکی تاڵ کۆتایی ھات، چونکە نەیتوانی یەک یاری لە حەوت یارییەکەی دیکەی پاڵاوتنەکاندا بباتەوە، ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٦–٠ یارییەکەی لێ بردنەوە و تەنانەت لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ١–١ یەکسان بوون لەگەڵ لیختنشتاین. ئەرمینیا پلەی چوارەمی لە کۆمەڵەکەدا بەدەستھێنا و نەیتوانی بگاتە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢.[٦][٧]
جل و بەرگ
[دەستکاری]دابینکەری جل و بەرگ | ماوە |
---|---|
پوما | ١٩٩٢–١٩٩٩ |
لۆتۆ | ٢٠٠٠–٢٠٠٣ |
ھومێل | ٢٠٠٤–٢٠١١ |
ئەدیداس | ٢٠١٢–٢٠١٧ |
ماکرۆن | ٢٠١٨–ئێستا |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Armenia - Club profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Armenia - Armenia - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway». int.soccerway.com. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Armenia». FIFA.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «ARMENIA». Soccerway. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Ogden، Mark (11 October 2011). «Republic of Ireland 2 Armenia 1: match report». London: The Telegraph. لە ڕەسەنەکە لە 14 September 2012 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 April 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Armenia Beat Iceland 2–0 in World Cup Qualifier • MassisPost». ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Late show delights fans as Armenia stun Romania to win third World Cup qualifier in a row». Eurosport. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرمەنستان تێدایە. |