ھ
ئەلفوبێی کوردی | |||||
---|---|---|---|---|---|
ء ا ب پ ت ج | |||||
چ ح خ د ر ڕ | |||||
ز ژ س ش ع غ | |||||
ف ڤ ق ک گ ل | |||||
ڵ م ن و ۆ ھ | |||||
ە ی ێ | |||||
پیتەکانی تر | |||||
ص ڎ ۊ | |||||
مێژوو • ئەلفوبێی عەرەبی • ژمارەکان |
ھ لە پیتەکانی ئەلفوبێی کوردییە کە نیشاندەری پیتی H یە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا لە سۆرانیدا «ھ» لە کۆتایی بڕگەکاندا زۆر کەمە و زۆرجار ئەگۆڕدرێت بۆ پیتێکی تر بۆ نموونە: تەھران بووەتە تاران یان گوناھ دەکرێ بە گوناح بۆیە زۆر کەم لە کۆتایی وشەکاندا دەبینرێت بەڵام لە کوردیی باکووریدا بە فراوان دەبینرێت وەک خوێندنگەھ یان مەھ.
دۆخەکانی پیتی «ھ»
[دەستکاری]پیتی «ھ»ی کوردی چوار حاڵەتی ھەیە کە ھێمای حاڵەتە دروستەکانی لە وێنەکەدا ھاتووە. لە فۆنتەکانی عەلیشدا کە تا ئێستا زۆربەی کتێب و گۆڤارە کوردییەکانی پێ نووسراوە، پیتی ھ بەم شێوەیە دروست کراوە. پیتی «ھ» لە ئەلفوبێی عەرەبیی کوردیدا، لەگەڵ پیتی «ه» کە لە عەرەبی و فارسیدا بە کار دێت جیاوازە. حاڵەتی جودا و سەرەتایی لە «ه»ی عەرەبیدا لەگەڵ «ھ»ی کوردیدا یەکێکن بەڵام ئەو دوو حاڵەتەی کە لە کۆتایی وشەکاندا دێت، لە «ه»ی عەرەبیدا ھێمای پیتی «ە»ی کوردییان (E) ھەیە.
نیشاندان لە یوونیکۆددا
[دەستکاری]ھێماکردن بە U+06BE
[دەستکاری]پیتێک کە یونیکۆد بۆ زمانی ئوردووی داناوە بە ناوی ھێی دووچاو (Heh Doachashmee) و بە ژمارەی U+06BE نزیکترین پیتە بە پیتی «ھ» لە کوردیدا.[١] بەڵام حاڵەتی نێوانوشەی (Medial) ئەم یونیکۆدە بەو جۆرە کە لە ستانداردی ٥.٢ی یونیکۆد پێناسەکراوە لەگەڵ «ھ»ی کوردیدا جیاوازیی ھەیە. لەسەر ئەم کێشەیە لە ماڵپەڕی یونیکۆددا لێدوانێک کراوە.[٢] لە فۆنتێک کە بە تایبەتی بۆ کوردی دروست کراوە ئەکرێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین بەڵام لەو فۆنتانە وەک تەھۆما کە بۆ ھەموو زمانێک بەکاردەبرێن، کێشەکە دەردەکەوێت و دەبێ یونیکۆد، پیتێکی جیاوازی بۆ دابین بکات. بەڵام بەو جۆرە کە لە فۆنتە ئوردووەکانەوە دەردەکەوێت[٣][٤] حاڵەتی نێوانوشە بە شێوازی فۆنتەکان کەوتووە و لە بڕێک لە فۆنتەکاندا بە پێچەوانەی پێناسەکەی ستانداردی یونیکۆدە. لە فۆنتی PakType Naskh Basic کە فۆنتێکی ئازاد و پێشکەوتووی ئوردووە حاڵەتەکانی ئەم یونیکۆدە بە تەواوی وەک ئەوەیە کە لە کوردیدا دروستە.[٥] لە لێکۆڵینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی زانکۆی ئایندھۆڤەندا ھاتووە باس لەوەدەکات کە لە ئەلفوبێی ئوردوودا حاڵەتەکانی ئەم پیتە لە ھەر جۆرەپیت و فۆنتێکدا دەتوانێت جیاواز بێت.[٦] کە ئەمە نیشان دەدات ئەو پێناسەیە کە لە ستانداردی یونیکۆدی ٥.٢ دا ھاتووە ئەوەندە گرینگ نییە[ژێدەر پێویستە] و دەکرێ ئەم یونیکۆدە بۆ کوردی بەکار ببەین.
ھێماکردنی بە U+0647
[دەستکاری]حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دوای ڕێکەوتنی[٧] فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری، ئەکادیمیای زمانی کوردی و گروپە ئایتییە کوردییەکان گشتاندنێکی کرد بۆ دامەزراوەکانی حکومەت کە پیتی «هـ» بە ھێمای U+0647 بەکاربھێنن.[٨] لەبەر ئەوەی کۆدی U+0647 بە تەنیا لە شێوەی «ە» (بزوێن) دەر ئەکەوێت، ئەبێ U+0647 + تەتویل (U+0640) بەکاربھێنرێت تا جیابکرێتەوە ئەگەر بە تەنها یان لە کۆتایی وشەدا هات.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://unicode.org/charts/PDF/UFB50.pdf
- ^ http://unicode.org/mail-arch/unicode-ml/y2006-m08/0069.html
- ^ http://www.urdulife.com/font/download/ ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.wazu.jp/gallery/Fonts_Urdu.html
- ^ http://sourceforge.net/projects/paktype/
- ^ http://www.win.tue.nl/~aeb/natlang/urdu/Urdu_alphabet.html
- ^ پرۆژەی تەختەکلیلی کوردی، فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری. دواسەردان 23.1.215
- ^ ھەواڵی گشتاندنی پیتەکانی زمانی کوردی لە دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمدا. دواسەردان ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. 23.1.2015