بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەگۆڕی ڕاکێشان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن

نەگۆڕی ڕاکێشان بە ئینگلیزی: Gravitational constant، کە بە G نیشاندەدرێت[١]، نەگۆڕێکی فیزیکی ئەزموونییە کە لە ھەژمارکردنی ڕاکێشانی نێوان دوو شتی خاوەن بارستدا کەڵکی ھەیە. ئەم نەگۆڕە لە یاسای ڕاکێشانی گەردوونی ئیساک نیوتن و ھەروەھا لە بیرۆکەی رێژەیی ئاینشتایندا دەردەکەوێت.

ھەروەھا بە ناوی نەگۆڕی ڕاکێشانی گەردوونی و نەگۆڕی نیوتنیشەوە دەناسرێت. ھەندێجارێش پێی دەوترێت Gی گەورە.[٢] نابێت بە ھەڵە وەربگیردرێت لە جیاتی "gی بچووک" کە نیشاندەری ڕاکێشی ستاندارد و ڕاکێشی زەوییە.

بە پێی یاسای ڕاکێشانی گەردوونی، ھێزی ڕاکێشەری نێوان دوو تەن (F) ھاوڕێژەیە لەگەڵ لێکدانی بارستکانیان (m١ وm٢) و بە شێوەی پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ دووجای مەودای نێوانیاندا:

،

لەو فورمووڵەی سەرەوەدا، G نەگۆڕی ڕاکێشانە.

لە نێوان نەگۆڕە فیزیکییەکاندا ڕەنگە ئەندازە گرتنی نەگۆڕی ڕاکێشان دژوارترین بێت. لە یەکەکانی SIدا، نرخی ئەوەندەیە:[٣]

پەراوێز

[دەستکاری]
  1. ^ G پیتی دەستپێکی وشەی ئینگلیزی Gravitation ە کە واتە ڕاکێشان.
  2. ^ Big G
  3. ^ «NIST:Newtonian constant of gravitation G».