بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەھەنگی شین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نەهەنگی شینەوە ڕەوانە کراوە)
نەھەنگی شین
لقیسیتەیسیا، Balaenoptera physalus
کورتەناوB. musculus
ناوی پۆلێنکردنBalaenoptera musculus
پلەی پۆلێنکردنجۆر
پۆلێنکردنی باوانBalaenoptera
Original combinationBalaena musculus
IUCN conservation statusEN
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٥٠٠٠٠٠ ساڵ پێش زایین
Main food sourceEuphausiacea
Wildlife Protection Act 1972 (India) scheduleSchedule I (Part I) of Wildlife Protection Act, 1972
CITES AppendixAppendix I of CITES
Taxon rangeبەڕازیل
Taxon author citation(Linnaeus, 1758)
Sequenced genome URLhttp://www.ensembl.org/Balaenoptera_musculus

نەھەنگی شین[١][٢] (ناوی زانستی: Balaenoptera musculus) شیردەرێکی دەریایییە و سەر بە ڕیزبەندی نەھەنگی بالینییە، بەھۆی درێژییەکەی کە ٣٠ مەترە (٩٨ پێ)[٣] و کێشی ١٧٠ تۆنە یان زیاتر، گەورەترین ئاژەڵە کە تا ئێستا ناسراوە.

نەھەنگی شین تا سەرەتای سەدەی بیستەم لە نزیکەی ھەموو ئۆقیانوسەکانی زەویدا زۆر بوون، ڕاوچییەکانی نەھەنگ بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەک ڕاویان دەکردن تاوەکو لە لێواری لەناوچووندا بوون، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٦٦ دا پارێزگارییان لێکردن، ئەمەش بووە ھۆی باشتربوونی بارودۆخیان، و ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٢ ژمارەی نەھەنگی شین بە نزیکەی ٥٠٠٠ بۆ ١٢ ھەزار نەھەنگی شین لە سەرانسەری جیھاندا خەمڵاندووە، و لایەنیکەم لە پێنج گرووپدا دەبینرێن، و ڕاپۆرتێکی نوێتر کە لەسەر جۆری نەھەنگی کوورتەباڵا ئەنجامدراوە ئاماژەی پێکردووە کە ئەم خەمڵاندنە ڕەنگە کەمخەمڵاندنێک بێت، و لە لیستی سووری ئەو جۆرانەیە کە مەترسی لەناوچوونیان ھەیە، نەھەنگی شین وەک ئاژەڵێک کە ئەگەری لەناوچوونی ھەیە پۆلێن دەکرێت. گەورەترین کۆبوونەوەی نەھەنگی شین پێش ئۆپەراسیۆنەکانی ڕاوکردنی نەھەنگ لە ناوچەی جەمسەری باشوور بوو، ژمارەیەکی نزیکەی ٢٣٩٬٠٠٠ نەھەنگ (لە ٢٠٢ بۆ ٣١١ ھەزار نەھەنگە)،[٤] ئێستا تەنھا گرووپی بچووکتر لەوە مابوونەتەوە، ھەر گرووپێک پێکھاتوون لە نزیکەی دوو ھەزار دانە، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی زەریای ھێمن و ئەنتارکتیکا و زەریای ھیندی دەدۆزرێنەوە، و دوو گرووپیش لە باکووری زەریای ئەتڵەسیدا بوونیان ھەیە، و لایەنیکەم دوو گرووپ لە نیوەگۆی باشوورن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. معجم الحيوان للفريق أمين معلوف دار الرائد العربي بيروت لبنان الطبعة الثالثة 1985 ص 27 و 107 و 212
  2. إدوار غالب. الموسوعة في العلوم الطبيعية. بەرگی الأول (چاپی الثانية). دار المشرق بيوت. لاپەڕە ٤٧٣.
  3. J. Calambokidis and G. Steiger (1998). Blue Whales. Voyageur Press
  4. T.A. Branch, K. Matsuoka and T. Miyashita (2004). Evidence for increases in Antarctic blue whales based on Bayesian modelling. Marine Mammal Science 20 (4): 726–754

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]