بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەسرین ئوریاخەلیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەسرین ئوریاخەلیل.

نەسرین ئوریاخەلیل (لە دایکبووی ١٩٦٤) وەزیری پێشووی ئەفغانی، ھەروەھا پزیشکی ژنان و منداڵبوونە. لە ساڵی ٢٠١٥، بەھۆی کارەکانییەوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە.

نەسرین لەدایکبووی ١٩٦٤ لە شاری کابول.[١] پزیشکی ژنان و منداڵبوونە. لە ساڵی ٢٠٠٤ بووە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی مەلالای تایبەت بەژنان لە کابول، ئەفغانستان.[٢] نەسرین یەکەم نۆرینگەی چارەسەری ناسوری لە نەخۆشخانەکەی کردەوە.[٢] ئەو سەرۆکی ڕێکخراوێکی ناحوکمیشە بەناوی کۆمەڵەی تەندرووستی خێزانی ئەفغانی، ھەروەھا ئەندامە لە تۆڕی ژنانی ئەفغانی، ھەروەھا ئەندامە لەگرووپێکی پزیشکی ڕاوێژکار لە ئەفغانستان.[٣] ھەروەھا پاڵپشتیکاری گرووپی مانانی ئەفغانیشە.[٤] لە ساڵی ٢٠١٥ بووە وەزیری کار[٥] لە حکوومەتی ئەشرەف غەنی،[٦] لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەلایەن پەرلەمان ئەفغانستان لەپۆستەکەی دوورخرایەوە.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Nasrin Oryakhil ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Molsamd.gov, Retrieved 17 July 2016
  2. 1 2 «Bios of 2014 Award Winners». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. «US Honors Afghan Doctor as an International Woman of Courage». feminist.org.
  4. «Dr. Nasrin Oryakhil receives International Women of Courage Award». khaama.com.
  5. Nasrin Oryakhil ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Molsamd.gov, Retrieved 17 July 2016
  6. Afghan cabinet nearly complete after months of delay, April 2015, BBC, Retrieved 17 July 2016
  7. «Afghan Parliament Unseats Foreign Minister, 2 Other Cabinet Members». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.