نینۆ بورجانادزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نینۆ بورجانادزە
بە گۆرجستانی: ნინო ბურჯანაძე
لەدایکبوون (١٩٦٤-٠٧-١٦) ١٦ی تەممووزی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
کوتایسی، گورجستان
ناوی کاتی لەدایکبوونნინო ბურჯანაძე
ھاوسەرBadri Bitsadze
پیشەسیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ، پارێزەر
شوێنی کارکردنTbilisi State University
پۆستەکانChairperson of the Parliament of Georgia، President of Georgia، Member of the Parliament of Georgia، President of Georgia، substitute member of the Parliamentary Assembly of the Council of Europe
پەروەردەTbilisi State University، Moscow State University, Faculty of Law
پلەی ئەکادیمیPhD in Law
دەستپێکی چالاکی١٩٩١
ئەندامی حیزبیDemocratic Movement – United Georgia
ئایینکەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی جۆرجیا

نینۆ بورجانادزە (بە زمانی جۆرجی: ნინო ბურჯანაძე؛ لە دایکبووی ١٦ی تەممووزی ١٩٦٤) ژنە سیاسەتوان و پارێزەری جۆرجییە،[١][٢] ئەو دوو جار بە وەکالەت بووەتە سەرۆکی جۆرجیا، جاری یەکەم لە ماوەی لە ماوەی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ تاوەکوو ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بوو، هەروەها لە جاری دووەم لە ماوەی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ تاوەکوو ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ بوو. ئەو یەکەم ژنە جۆرجییە کە پلەی سەرۆکایەتی وڵات لە ئەستۆ بگرێت.[٣]

نینۆ لەوەتەی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨، بووەتە سەرۆکی پارتی دێموکراتی بزووتنەنوەی یەکگرتنی جۆرجیا، کە پارتێکی ڕاستڕەوی ناوەندە، ئەو یەکەم و تاکە سەرۆکی ئەو حیزبەیە. نینا لە ماوەی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ تاوەکوو ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨، بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی جۆرجیا، هەروەها لە ماوەی ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ تاوەکوو ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨، ئەندام بووە لە چەند خوولێکی پەرلەمانی جۆرجیا.

نینۆ لە ساڵی ١٩٨٦، بەشی یاسای لە زانکۆی تبلیسی تەواو کردووە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٠ لە زانکۆی مۆسکۆ، دکتۆرای لە یاسا نێونەتەوەییەکان وەرگرت. لە دوای خوێندن، بووەتە مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی تبلیسی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Georgian Election Stories: Nino Burjanadze". iwpr.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-01.
  2. ^ "Georgia's political crisis – explained". English Jamnews (بە ئینگلیزی). 2021-02-25. Retrieved 2021-03-01.
  3. ^ Skard, Torild (2014) "Nino Burjanadze" in Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bruistol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0, pp. 351-3