نۆردی موکێلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نۆردی موکێلی
موکێلی لەگەڵ لایپزیگ لە ٢٠٢٠

نۆردی موکێلی مولەر (لەدایکبووی ١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسییە کە وەک بەرگریکار یاری دەکات بۆ یانەی پاریس سانت-جێرمان و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا. بە شێوەی سەرەکی لە لای ڕاستی بەرگری یاری دەکات، ھەروەھا دەتوانێت وەک بەرگریکاری ناوەند یاری بکات.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

موکێلی لە شاری مۆنتریڵی فەڕەنسا لە خێزانێکی بە ڕەچەڵەک کۆنگۆی لەدایکبووە.[١][٢]

کاروانی یانە[دەستکاری]

لاڤال[دەستکاری]

موکێلی کاروانی پیشەگەری خۆی دەست پێکرد لە لاڤال، کە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بوو بە بەشێک لە پێکھاتی یەکەم.[٣] لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە خولی پلە دووی فەڕەنسا (لیگ ٢) کە بەرامبەر بوون ١–١ لە دژی یانەی ئۆکسێر.[٤] موکێلی سەرنجی زۆر یانەی ڕاکێشا لەکاتی یاریکردن بۆ لاڤال و لە کۆتاییدا گواسترایەوە بۆ مۆنبیلییە بە بڕی ١٫٣٥ ملیۆن یۆرۆ.[٥]

مۆنبیلییە[دەستکاری]

موکێلی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ گواسترایەوە بۆ مۆنبیلییە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا بۆ یانەکە لە خولی پلە یەکی فەڕەنسا (لیگ ١) کە بە دۆڕاندن کۆتایی ھات بە ئەنجامی ٢–٠ لە بەرامبەر میتز.[٦]

لایپزیگ[دەستکاری]

موکێلی لە کاتی یاریکردن بۆ لایپزیگ لە ٢٠٢١

لە ساڵی ٢٠١٨، موکێلی گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی لایپزیگ واژوو کرد لە خولی بۆندسلیگای ئەڵمانی.[٧] بڕی گواستنەوەکە کە درا بە مۆنبیلییە ١٦ ملیۆن یۆرۆ بوو.[٨] لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٨ یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا، لە پاڵاوتنەکانی خولی ئەورووپا بەرامبەر ھایکن کە بە بردنەوەی ٤–٠ کۆتایی ھات. یەکەم دەرکەوتنی موکێلی لە لیگادا لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا بوو لەگەڵ فۆرتونا دوسڵدۆرف.[٩] لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩، یەکەم گۆڵی تۆمارکرد بۆ یانەی لایپزیگ کە لە خولدا کە یارییەکەیان دۆڕاند ٢–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر یانەی ڤێردەربریمەن.[١٠]

لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، موکێلی یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆمارکرد لە بردنەوەیان ٤–٣ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر یانەی ئیستەنبوڵ باخچەشەھیر.[١١] لە وەرزی ٢٠٢١–٢٢ لەگەڵ یانەی لایپزیگ، بەشدار بوو لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا کە بە بردنەوە لەسەر فرایبۆرگ کۆتایی ھات، ئەمەش بوو بە یەکەم نازناوی کاروانی وەرزشی یاریزانەکە.[١٢]

پاریس سان-جێرمان[دەستکاری]

لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢، موکێلی بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان-جێرمان واژوو کرد تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧.[١٣] تێچووی گواستنەوە کە درا بە لایپزیگ ١٠ ملیۆن یۆرۆ بوو،[١٤] لەگەڵ ئەگەری ٦ ملیۆن یۆرۆی تر وەک بۆنس لە داھاتوودا.[١٥][١٦]

پیشەی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

موکێلی یەکەم بانگھێشتی بۆ پێکھاتەی یەکەمی فەڕەنسا پێگەیشت بۆ یاریکردن لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا لە ئەیلولی ٢٠٢١.[١٧] لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە یارییەکدا بەرامبەر فینلاند، بە بردنەوەی ٢–٠ لە لە یاریگای خۆیاندا کۆتایی ھات. لە خولەکی ٦٧ دا لە جێگای لیۆ دوبۆیس ھاتە یاریگاوە.[١٨]

ئاماری کاروانی یاریکردن[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ٢٦ تەممووزی ٢٠٢٢[١٩]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
خول یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
لاڤال B ٢٠١٤ ١٥ CFA 2 ١٤ ١ - - - - ١٤ ١
٢٠١٥–١٦ CFA 2 ٩ ٠ - - - - ٩ ٠
٢٠١٦–١٧ CFA 2 ١ ٠ - - - - ١ ٠
کۆی گشتی ٢٤ ١ - - - - ٢٤ ١
لاڤال ٢٠١٤ ١٥ لیگ ٢ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ٢ ٠
٢٠١٥–١٦ لیگ ٢ ١٥ ٢ ١ ٠ ٢ ٠ - - ١٨ ٢
٢٠١٦–١٧ لیگ ٢ ١٧ ٠ ١ ٠ ٣ ٠ - - ٢١ ٠
کۆی گشتی ٣٤ ٢ ٢ ٠ ٥ ٠ - - ٤١ ٢
مۆنبیلییە ٢٠١٦–١٧ لیگ ١ ١٧ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ١٧ ٠
٢٠١٧ ١٨ لیگ ١ ٣٣ ٠ ٢ ٠ ٤ ٠ - - ٣٩ ٠
کۆی گشتی ٥٠ ٠ ٢ ٠ ٤ ٠ - - ٥٦ ٠
مۆنتپێلییەر B ٢٠١٧ ١٨ نەتەوەیی ٣ ١ ٠ - - - - ١ ٠
لایپزیگ ٢٠١٨ ١٩ بۆندسلیگا ١٩ ١ ٤ ٠ - ٨ ٠ - ٣١ ١
٢٠١٩ ٢٠ بۆندسلیگا ٢٥ ٣ ٢ ٠ - ١٠ ٠ - ٣٧ ٣
٢٠٢٠–٢١ بۆندسلیگا ٢٨ ٣ ٥ ٠ - ٧ ١ - ٤٠ ٤
٢٠٢١ بۆندسلیگا ٢٨ ١ ٢ ٠ - ٨ ١ - ٣٨ ٢
کۆی گشتی ١٠٠ ٨ ١٣ ٠ - ٣٣ ٢ - ١٤٦ ١٠
پاریس سان-جێرمان ٢٠٢٢–٢٣ لیگ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
تەواوی کاروانی یاریکردن ٢٠٩ ١١ ١٧ ٠ ٩ ٠ ٣٣ ٢ ٠ ٠ ٢٦٨ ١٣

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ٧ ئەیلوولی ٢٠٢١[٢٠]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
فەڕەنسا ٢٠٢١ ١ ٠
کۆی گشتی ١ ٠

خەڵاتەکان[دەستکاری]

لایپزیگ

  • جامی ئەڵمانیا: ٢٠٢١–٢٢؛ دووەم بوون: ٢٠٢٠–٢١[٢١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Nordi Mukiele". L'Équipe (بە فەڕەنسی). Paris. Retrieved 13 May 2021.
  2. ^ "Ligue 2 française: des RD-Congolais de souche titulaires en clubs en première journée". adiac-congo.com (بە فەڕەنسی). Agence d'information d'Afrique centrale. 3 August 2016. Retrieved 4 May 2020.
  3. ^ "Stade Lavallois, Nordi Mukiele, le bon élève". Laval Maville (بە فەڕەنسی). Retrieved 7 May 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Mukiele statistics Laval". Football-Lineups.com. Retrieved 7 May 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "Scout Report: Nordi Mukiele". Breaking the Lines. 9 January 2018. Retrieved 7 May 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "Stifling Ligue 1's best - meet Man City target Nordi Mukiele". Goal. Retrieved 7 May 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "Official | RB Leipzig sign Montpellier defender Nordi Mukiele". Get German Football News. Retrieved 7 May 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "RB Leipzig make Nordi Mukiele their first signing of the summer". Vavel. Retrieved 7 May 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "Nordi Mukiele Soccer Stats". FOX Sports. Retrieved 7 May 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "Liveticker | Werder Bremen - RB Leipzig 2:1 | 34. Spieltag | Bundesliga 2018/19". kicker (بە ئەڵمانی). Retrieved 2022-07-26.
  11. ^ "Istanbul Basaksehir vs. RB Leipzig". ESPN. 2 December 2020. Retrieved 26 July 2022.
  12. ^ "RB Leipzig win first DFB Cup following shootout win against Freiburg". bundesliga.com - the official Bundesliga website (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-26.
  13. ^ "Nordi Mukiele signs for Paris Saint-Germain". Paris Saint-Germain F.C. 26 July 2022. Retrieved 26 July 2022.
  14. ^ "PSG Sign Nordi Mukiele Amid Kimpembe Rumors". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ Aouna, Santi; Léger-Moëc, Aurélien (26 July 2022). "PSG: les détails du bon coup Nordi Mukiele" [PSG: details of the good deal Nordi Mukiele]. Foot Mercato (fr) (بە فەڕەنسی). Retrieved 26 July 2022.
  16. ^ Morlain, Thibault (26 July 2022). "PSG: Les dessous de l'opération Mukiele sont dévoilés" [PSG: The underside of the Mukiele operation is revealed]. Le10sport.com (بە فەڕەنسی). Retrieved 26 July 2022.
  17. ^ "Mbappé out for France". ligue1.com. 3 September 2021. Retrieved 6 September 2021.
  18. ^ "France v Finland game report". FIFA. 7 September 2021.
  19. ^ نۆردی موکێلی لە ساکروێی
  20. ^ "National football team player Nordi Mukiele". EU-Football.info. Retrieved 7 September 2021.
  21. ^ "DFB-Pokal 2020/21, Finale in Berlin: RB Leipzig 1:4 Borussia Dortmund: Takt. aufstellung" [DFB-Pokal 2020/21, Final in Berlin: RB Leipzig 1:4 Borussia Dortmund: Tactical lineup]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag.