بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نۆتۆریۆس بی.ئای.جی.

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نۆتۆریۆس بی. ئای. جی

لەدایکبوون
٢١ی ئایاری ١٩٧٢

کریستۆفەر جۆرج لیتور واڵاس (بە ئینگلیزی: Christopher George Latore Wallace؛ ٢١ی ئایاری ١٩٧٢ – ٩ی ئازاری ١٩٩٧) زیاتر بە نۆتۆریۆس بی. ئای. جی یان بیگی سماڵس یان تەنھا بیگی ناسراوە. نووسەر و ڕاپەرێکی ئەمریکی بوو. بیگی لەدایکبووی برۆکلینی سەر بە نیویۆرک بوو. لە تەمەنی منداڵییەوە تێکەڵی شەقامەکانی برۆکلین بووە لەوێوە دەستی کردووە بە فرۆشتنی ماددە ھۆشبەرەکان بۆ دەستکەوتنی پارە. لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا دووجار بە تۆمەتی فرۆشتنی ماددە دەستگیرکرا. بیگی زۆری حەز لە نوسینی شیعر بووە و ھەر لە حەڤدە ساڵییەوە ئەو بەھرەیەی تێدا بەدی کراوە، کە لە زینداندا شیعری دەربارەی ژیانی خۆی نووسیوە. تەنانەت ھەندێک لە تراکەکانی ئەلبومی ڕێدی تودای (ئامادەی مردن)١٩٩٤ی لە زینداندا نووسیوە. بیگی بە یەکێک لە باشترین ڕاپەرەکانی ھەمووکات دادەندرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «The Notorious B.I.G.»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]