بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناھید (فیلمی ٢٠١٥)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ناھید (٢٠١٥ فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
ناھید
دەرھێنەرئایدا پەناھەندە
بەرھەمھێنەربیژەن ئیمکانیان
نووسین
کاست
وێنەگری سینەماییموڕتەزا قەیدی
دەستکاریئەرسەلان ئەمیری
ڕێکەوتی دەرچوون١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥
ماوەی فیلم١٠٥ خولەک
وڵات ئێران
زمانفارسی

ناھید فیلمێکی ئێرانییە لە دەرھێنانی ئایدا پەناھەندە، نووسینی بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەرسەلان ئەمیری و بەرھەمھێنانی بیژەن ئیمکانیان. لە ساڵی ٢٠١٤ دروست کراوە. ئەم فیلمە کە بۆ زیاتر لە ٣٠ فێستیڤاڵی فیلمی جیھانی ھەڵبژێردراوە، لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە سینەماکانی ئێران و لە مانگی شوباتی ٢٠١٦ لە زیاتر لە ٥٠ سینەمای وڵاتی فەڕەنسا لە لایەن کۆمپانیای (Memento Films) و لە ئیسپانیا (Caramel Films) و یۆنان (Strada Films) نمایش کراوە. کۆمپانیای نوری پیکچەرز دابەشکەری جیھانیی فیلم، مافی نمایشکردنی ناھیدی بە زیاتر لە ١٥ وڵاتی ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکای باشوور فرۆشتووە.

چیرۆک

[دەستکاری]

ناھید ژنێکی گەنجە کە بەھۆی ئاڵوودەبوونی ئەحمەدی مێردییەوە لێی جیابۆتەوە و بە چاپکردنی پایان نامەی (نامەی دکتۆرا یان ماستەر) خوێندکارییەوە بژێوی خۆی و کوڕە بچووکەکەی پەیدا دەکات. بە گوێرەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ھاوسەری پێشووی تەنیا ئەگەر ھاوسەرگیری نەکات دەتوانێت منداڵەکەی بەخێو بکات، بەڵام ئەو دەکەوێتە داوی خۆشەویستی پیاوێکی دەوڵەمەند بە ناوی مەسعوود کە پێشنیاری ھاوسەرگیری بۆ دەکات، بەڵام ئەو سەرەڕای ئەو حەزەی ناخی، لە ترسی لەدەستدانی منداڵەکەی؛ پێشنیارەکەی مەسعوود ڕەت دەکاتەوە.

بەشداربووان

[دەستکاری]
ئەکتەرانی فیلمی ناھید
ئەکتەر ڕۆڵ
سارە بەیات ناھید
پێژمان باغی مەسعوود
نەوید محەممەدزادە ئەحمەد
پووریا ڕەحیمی سام ناسڕ
فەریدە دەریامەج ھاوسەری فەزڵی
نەسرین بابایی لەیلا
میلاد شا حوسێنی موجتەبا
میلاد حوسێن پوور ئەمیرڕەزا

خەڵاتەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

ناھید لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ناھید (١٣٩۴ فیلم)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤.