ناھید (فیلمی ٢٠١٥)
ناھید | |
دەرھێنەر | ئایدا پەناھەندە |
---|---|
بەرھەمھێنەر | بیژەن ئیمکانیان |
نووسین | |
کاست | |
وێنەگری سینەمایی | موڕتەزا قەیدی |
دەستکاری | ئەرسەلان ئەمیری |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ |
ماوەی فیلم | ١٠٥ خولەک |
وڵات | ئێران |
زمان | فارسی |
ناھید فیلمێکی ئێرانییە لە دەرھێنانی ئایدا پەناھەندە، نووسینی بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەرسەلان ئەمیری و بەرھەمھێنانی بیژەن ئیمکانیان. لە ساڵی ٢٠١٤ دروست کراوە. ئەم فیلمە کە بۆ زیاتر لە ٣٠ فێستیڤاڵی فیلمی جیھانی ھەڵبژێردراوە، لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە سینەماکانی ئێران و لە مانگی شوباتی ٢٠١٦ لە زیاتر لە ٥٠ سینەمای وڵاتی فەڕەنسا لە لایەن کۆمپانیای (Memento Films) و لە ئیسپانیا (Caramel Films) و یۆنان (Strada Films) نمایش کراوە. کۆمپانیای نوری پیکچەرز دابەشکەری جیھانیی فیلم، مافی نمایشکردنی ناھیدی بە زیاتر لە ١٥ وڵاتی ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکای باشوور فرۆشتووە.
چیرۆک
[دەستکاری]ناھید ژنێکی گەنجە کە بەھۆی ئاڵوودەبوونی ئەحمەدی مێردییەوە لێی جیابۆتەوە و بە چاپکردنی پایان نامەی (نامەی دکتۆرا یان ماستەر) خوێندکارییەوە بژێوی خۆی و کوڕە بچووکەکەی پەیدا دەکات. بە گوێرەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ھاوسەری پێشووی تەنیا ئەگەر ھاوسەرگیری نەکات دەتوانێت منداڵەکەی بەخێو بکات، بەڵام ئەو دەکەوێتە داوی خۆشەویستی پیاوێکی دەوڵەمەند بە ناوی مەسعوود کە پێشنیاری ھاوسەرگیری بۆ دەکات، بەڵام ئەو سەرەڕای ئەو حەزەی ناخی، لە ترسی لەدەستدانی منداڵەکەی؛ پێشنیارەکەی مەسعوود ڕەت دەکاتەوە.
بەشداربووان
[دەستکاری]ئەکتەر | ڕۆڵ |
---|---|
سارە بەیات | ناھید |
پێژمان باغی | مەسعوود |
نەوید محەممەدزادە | ئەحمەد |
پووریا ڕەحیمی سام | ناسڕ |
فەریدە دەریامەج | ھاوسەری فەزڵی |
نەسرین بابایی | لەیلا |
میلاد شا حوسێنی | موجتەبا |
میلاد حوسێن پوور | ئەمیرڕەزا |
خەڵاتەکان
- براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی سینەمای فەرەنسا - فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سەربەخۆی بۆردۆ ٢٠١٥.
- براوەی خەڵاتی داھاتووی بەڵێندەر لە لایەن (Un certain regard) - فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠١٥.
- براوەی خەڵاتی سینەماکاری کامێرای زێڕینی بچووک - فێستیڤاڵی فیلمی برایانی ماناکی ٢٠١٥.
- براوەی خەڵاتی ڕۆجەر ئیبێرت - فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی شیکاگۆ ٢٠١٥.
- براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو نەوید محەممەدزادە - فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی براتیسلاڤا ٢٠١٥.
- براوەی خەڵاتی باشترین دەرھێنەر - فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی براتیسلاڤا ٢٠١٥.
- فیلمی ھەڵبژێردراو - فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤایادۆلید ٢٠١٥.
- کاندیدی ئەسپی برۆنزی بۆ باشترین فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ستۆکھۆڵم ٢٠١٥.
- کاندیدی باشترین فیلمی کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی ھامبۆرگ، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ھامبۆرگ ٢٠١٥.
- براوەی ئاسکی زێڕینی ژاپۆن - پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی نارا ٢٠١٥.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ناھید لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ناھید (١٣٩۴ فیلم)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤.