ناوەڕاستە (ئەندازە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕاستەکانی سێگۆشە (هێڵە سوورەکان).

لە ئەندازەدا ناوەڕاستە [١] بە ھەر یەک لەو پارچەھێڵانە دەوترێت کە لە سەرێکی سێگۆشەوە دەست پێ دەکات و درێژ دەبێتەوە تا ناوەڕاستی لای بەرانبەری.

درێژایی ناوەڕاستە[دەستکاری]

لە ڕێگەی تیۆرمی ئێستوارت دەتوانی ھەژماری ناوەڕاستەی سێگۆشە بکەیت بەم شێوە:

لێرەدا a ئەو لایەی سێگۆشەیە کە خاڵی کۆتایی ناوەڕاستە پێی دەگات. m درێژایی ناوەڕاستەیە.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

  1. ھەر سێگۆشەیەک خاوەنی سێ ناوەڕاستەیە، ئەم سێ ناوەڕاستە سێگۆشەکە دابەش دەکەن بە شەش سێگۆشەی بچووکتر بە ڕووبەری یەکسان.
  2. لە سێگۆشەدا ناوەڕاستەکان لە خاڵێکدا یەکتر دەبڕن.
  3. خاڵی یەکتربڕینی ناوەڕاستەکان، ھەر یەک لە ڕاستەھێڵە ناوەڕاستەکان بە ڕێژەی ١ بۆ ٢ بەش دەکات.
  4. لە ھەر سێگۆشەیەکدا، ھەر یەک لە ناوەڕاستەکان چووکەترە لە سەرجەمی درێژی دوو ناوەڕاستەکەی تر.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین

سەرچاوەکان[دەستکاری]