ناوەندی ھەسارە بچووکەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوەندی هەسارە بچووکەکان ڕێکخراوێکی فەرمییە و سەر بە یەکێتی فەلەکی نێودەوڵەتییە، بەرپرسیارە لە کۆکردنەوە و تۆمارکردنی هەموو زانیارییە چاودێرییە بەردەستەکان لەسەر هەسارە بچووکەکان (هەسارە بچووکەکان: زاراوەیەک کە ئاماژەیە بۆ تەنە بچووکەکان لە کۆمەڵەی خۆر کە گەڕەستێرۆچکە و کلکدار و نەیزەکن).سەنتەرەکە چەندین دامەزراوە بەڕێوەدەبات کە یارمەتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دەدەن، دیارترینیان ڕوانگەی کۆلێژی هارڤارد و ڕوانگەی فیزیای ئەستێرەیی سمیسۆنی سەنتەری هارڤارد-سمیسۆنی بۆ فیزیای ئەستێرەیی. [١]

سەنتەری هەسارە بچووکەکان ماڵپەڕێکی هەیە کە چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات، کە ئامانجی سەرەکی یارمەتیدانی چاودێرانە بۆ دۆزینەوەی هەسارە بچووکەکان، لەوانە گەڕەستێرۆچکە و کلکدارەکان، ئەم ماڵپەڕە ڕێگە دەدات بە دابەزاندنی تەواوی ئیندێکسی هەسارە بچووکەکان بە خۆڕایی، هەروەها چەندین زانیاری لەسەر ئەم تەنانە دابین دەکات، یەکێک لە کارە دیارەکانی ئەم سەنتەرە یارمەتیدانی چاودێرانە بۆ شوێنکەوتنی تەنەکانی نزیک لە زەوی و حیسابکردنی خولگەیان.

مێژوو[دەستکاری]

سەنتەری هەسارە بچووکەکان لە ساڵی ١٩٤٧ لە زانکۆی سینسیناتی دامەزراوە، سەنتەری هەسارە بچووکەکان لەلایەن بەڕێوەبەری کاتی ماتیۆ هۆڵمانەوە سەرۆکایەتی دەکرا[٢]، لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا (MPC) ماوەیەکی بەرچاوی ڕێکخستنەوە و گەشەکردنی بەخۆیەوە بینی[٣]، کە هەم قەبارەی ستافەکەی و هەم قەبارەی ئەو چاودێریانەی کە لە ساڵێکدا پرۆسێس دەکران دوو هێندە کرد. لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی هۆڵمان لە ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا) ماتیۆ پێین بوو بە بەڕێوەبەری بە وەکالەت لە (MPC).

بەڕێوەبەران[دەستکاری]

  • ١٩٤٧-١٩٧٨: پاوڵ هێرگێت
  • ١٩٧٨-٢٠٠٦: برایان مارسدن
  • ٢٠٠٦-٢٠١٥: تیمۆسی سپاهر
  • ٢٠١٥-٢٠٢١: ماتیۆ هۆڵمان
  • ٢٠٢١–ئێستا: ماتیۆ پێین

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]