ناوەندی فڕینی بۆشایی گۆدارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنی کەشێکی ئارامی ناوەندی فڕینی بۆشایی گۆدارد

ناوەندی فڕینی بۆشایی گۆدارد (بە ئینگلیزی: Goddard Space Flight Center، کورت دەکرێتەوە بۆ GSFC) ناوەندێکی تاقیگەی سەر بە دەزگای ناسایە. شوێنەکەی دەکەوێتە دووری ١٠٫٥ کیلۆمەتر لە دووری شاری واشنتۆن لە گرینبێڵت، ماریلاند، لە ویلایەتە یەکگرتوەکان، ئەو ناوەندە دروستکرا لە ڕێکەوتی ١ی ئازاری ١٩٥٩ کە یەکەمین ناوەندی فڕین بوو سەر بە دەزگای ناسا، بە بەردەوامی بە نێزیکەیی ١٠ ھەزار کارمەند لەو ناوەندە کار دەکەن، یەکەکە لە ناوەندە گرنگەکانی دەزگای ناسا، وەک ڕێزێک ناوەندەکە بە ناوی کەشتیوانی بۆشایی ئەمریکی (ڕۆبێرت ئاتش. گۆدارد) کرایە.

ناوەندەی گۆدارد گەورەترین ڕێکخراوی ھاوبەشی نێوان زانایان و ئەندازیارانە لە سەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە تایبەتە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە زانستی زەوی و کۆمەڵەی خۆر و گەردوون و بەشەک لە کردارە چاودێرییەکانی گەردوون، ھەروەھا ناوەندی گۆدارد تاقیگەیەکی تایبەتیشە بە پەرەپێدان و دروستکردنی بەشەک لە کەشتییە ئاسمانییە بێ سەرنشینەکان ھەروەھا ناوەندێکی ئیشپێکردنی ئامێرەکانیشە لە دوورەوە، زانای ناوەندەی گۆدارد (جۆن سی. ماسر) تانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا وەربگرێ لە ساڵی ٢٠٠٦ لە کارکردنی لەسەر کەشتی ئاسمانی (Wilkinson Microwave Anisotropy Probe) کە تێیدا تانی پشتێنەی وردەشەپۆلی گەردوونی ئاشکرا بکا.

ژووری تۆڕی (STDN) کە تایبەتە بە پەیوەندی کەشتی ئاسمانی دوور و بێ سەرنشینن و ئەو کەشتیانەی بە سەرنشینن

کارە دیارەکان[دەستکاری]

ئەو ناوەندە ھەتا ئێستا چەندین لێکۆڵینەوە کەشتی ئاسمانی و تەلیسکۆبی تایبەتی دروستکردووە و بەڕێوەی بردووە یاخوود ھەتا ئێستا ھەندەک لە کەشتی ئاسمانی و تەلیسکۆب ھەیە بەڕێوەی دەبا ئەوانیش وەک:

  • تەلیسکۆبی ھابڵ
  • بەرنامەی ئێکسپلۆرێز
  • بەرنامەی دیسکەڤەری
  • سیستەمی چاودێری زەوی
  • ڕوانەی ئەنتیگراڵ
  • کەشتی ئاسمانی ماڤین
  • کەشتی ئاسمانی ئۆزیریس
  • ڕوانگەی سۆھۆ
  • ڕوانگەی سویفت و فێرمی
  • مانگی دەستکردی ڕوسات

سەرچاوەکان[دەستکاری]