ناسر ئەلقەسەبی
| ناسر ئەلقەسەبی | |
|---|---|
| بە عەرەبی: ناصر القصبي | |
| لەدایکبوون | ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦١ ڕیاز، عەرەبستانی سعوودی |
| ھاوسەر | Badryah El-Bishr |
| زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| پیشە | ئەکتەر، کۆمیدیان، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەندازیار |
| پەروەردە | زانکۆی شا سعوود |
| شوێنی نیشتەجێبوون | دوبەی |
| ھاشتاگ | SlaughterNasserAlQasabi، NasserAlQasabi'sheadwanted |
ناسر ئەلقەسەبی (بە عەرەبی: ناصر القصبي) (٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦١)، ئەکتەرێکی کۆمیدی سعوودییە. یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەرە کۆمیدیەکانی دوورگەی عەرەبی و جیھانی عەرەبی. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە سەرۆکی یەکەم کۆمەڵەی پیشەیی سعوودیەیە بۆ شانۆ و ھونەرە نمایشییەکان.[١] [٢] [٣]
ژیان
[دەستکاری]دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی شا سعوودە. سەرەتای کاری ھونەری لەکاتی شانۆی زانکۆدا دەستی پێکرد، لەکاتێکدا دەرکەوتنی ڕاستەقینەی لە شانۆنامەی «ونبووەکە»دا بوو، کە خۆی و ھونەرمەند ڕەشید ئەلشەمرانی ڕۆڵی سەرەکییان تێدا بینی و ڕووشدی سەلام دەرھێنانی بۆ کرد. خۆی و عەبدوڵڵا ئەلسەدحان بە زنجیرەی کۆمیدی «طاش ما طاش» ناوبانگیان دەکرد، کە لە ماوەی دوو دەیەدا لە ١٨ بەشدا پێکەوە ڕۆڵیان گێڕاوە، بە بەناوبانگترین زنجیرەی سعوودی دادەنرێت و یەکێکە لە باشترین زنجیرە کۆمیدییەکانی دوورگەی عەرەبی و جیھانی عەرەبی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ناصر القصبي». لە ٥ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «ناصر القصبي - تمثيل - فيلموجرافيا، صور، فيديو». لە ٥ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «أول جمعية مهنية للمسرح.. القصبي يبشر بانتهاء أزمة 30 عاماً». ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی شانۆ
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمیدیا
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی دەیەی ١٩٦٠
- دەروازەی ڕۆژنامەوانی