نارین ڕۆستەم
ڕواڵەت
| نارین ڕۆستەم | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٩٢ (٣٢ - ٣٣ ساڵ) ھەولێر، عێراق |
| نەتەوە | کورد |
نارین ڕۆستەم باجەلان[١] (لەدایکبووی ١٩٩٢ لە ھەولێر، عێراق) کچە شاعیرێکی دانیشتووی شاری ھەولێرە و ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە نووسینی شیعر کردووە.[٢]
ژیان
[دەستکاری]ناوی تەواوی (نارین رۆستەم سەلام)ە، لە ساڵی ١٩٩٢ لە گەڕەکی ئازادی شاری ھەولێر لە دایک بووە. دەرچووی کۆلێژی ھونەرە جوانەکان - بەشی (دەرھێنانی شانۆیی)یە.[٣] لە پاڵ ئەدەبیات، دە ساڵ وەک ڕۆژنامەنووسێکی ئازاد، کاری ڕۆژنامەوانی لە کەناڵەکانی: کەی ئێن ئێن، ئێن ئاڕ تی، بەشی کوردی - ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا (VOA) کردووە.[٣] جگە لە کۆمەڵە شیعری (بەرەواژ) خاوەنی کتێبێکی بچکۆلەی شیعرییە بە ناوی (پاڵەوانە کارتۆنییەکە) کە لە ساڵی ٢٠١٣ چاپ کراوە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ژیان لە فەرھەنگدا: نارین». dengiamerika.com.
- ↑ «نارین: زۆرجار نووسینم لە جیانی حەبی ئارامکەرەوە بەکارھێناوە». zhyan.co. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- 1 2 3 «نارین ڕۆستەم». nusyar.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.